له‌گه‌ڵ هاتنی به‌هار له ٢١ی ئاداردا نزیكه‌ی ٣٠٠ ملیۆن كه‌س له سه‌رانسه‌ری جیهان جه‌ژنی نه‌ورۆز پیرۆز ده‌كه‌ن. له‌م ڕۆژه‌دا هه‌م ساڵێكی نوێ ده‌ستپێده‌كات هه‌م سروشت خۆی نوێ ده‌كاته‌وه. له‌لای چه‌ندین گه‌ل نه‌ورۆز به سمبوولی ڕۆژ و ساڵی نوێ داده‌نرێت. هه‌روه‌ها جه‌ژنی ڕزگارییه له ده‌ستی زۆرداری. نه‌ورۆز لای كوردان جه‌ژنی ژیانه‌وه، ساڵی نوێ، ئازادی و ڕزگارییه.
ئێمه وه‌ک ئه‌و كوردانه‌ی له به‌رلین ده‌ژین، ده‌مانه‌وێت له ٢٢ی ئادار تا ٢٩ی ئاداری ٢٠٢٠ له ده‌وری یه‌كتر كۆببینه‌وه و پێكه‌وه ده‌ست به ساڵی نوێ بكه‌ین. له چێوه‌ی به‌رنامه‌یه‌كی فه‌رهه‌نگیدا ده‌مانه‌وێت له به‌رلین هه‌موو ڕه‌نگه‌كان كۆبكه‌ینه‌وه. ده‌مانه‌وێت له هه‌فته‌ی فه‌رهه‌نگی كوردیدا جڤاتێكی كراوه، ئاشتیانه و هاوكار پێک بێنین.
بۆ بینینی به‌رنامه‌ی هه‌فته‌ی فه‌رهه‌نگی كوردی، كلیك له‌سه‌ر ئه‌م لینكه‌ی خواره‌وه بكه‌ن: