ئێمه وه‌كوو یه‌كێتیی خێزانه كوردستانییه‌كانی ئه‌ڵمانیا (یه‌كماڵ) ده‌مانه‌وێت له ساڵی ٢٠٢٢دا زنجیره‌چالاكیی ڕۆژه‌كانی فه‌رهه‌نگی كوردی له سه‌رتاسه‌ری ئه‌ڵمانیا ساز بكه‌ین. چالاكییه‌كانمان له شاره‌كانی به‌رلین، بیله‌فێلد، ئێسن، هێرفۆرد و ماینتس به‌ڕێوه‌ده‌چن.
چالاكییه‌كانمان ڕۆژی نه‌ورۆز (٢١ی ئاداری ٢٠٢١) ده‌ست پێده‌كه‌ن و هه‌تا كۆتایی مانگی ته‌مووز به‌رده‌وام ده‌بن. له پلانماندا به‌رنامه‌ی فره‌چه‌شن هه‌یه له بواری فه‌رهه‌نگ و هونه‌ر، كاری ده‌ستی و چه‌ندین چالاكیی دیكه به هاریكاریی منداڵان و گه‌نجان. به تامه‌زۆریی خه‌باتی ڕه‌نگاوڕه‌نگ و چالاكیی جۆراوجۆره‌وه له‌گه‌ڵتان ده‌بین.
به‌رنامه‌ی چالاكییه‌كانمان له شوباتی ٢٠٢٢ به ئێوه ڕاده‌گه‌یه‌نین. بۆ پرسیار و پێشنیازه‌كانتان، ده‌توانن به ئیمه‌یڵ و ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ بگرن.
ته‌له‌فۆن: ٠٣٠ ٨١٧ ٩٧ ٣٦٥
ئیمه‌یڵ: kurdischekulturtage@yekmal.de
به به‌شداریتان فره خۆشحاڵ ده‌بین
تیمی یه‌كماڵ