caret-down caret-up caret-left caret-right

30 Jahre Yekmal

Wir suchen Verstärkung

LERNEN IST LICHT

بەشدار بن لە ڕاپرسیی دایکان و باوکان؛ فرەزمانی لەنێو خێزان، زارۆخانە و فێرگەکاندا

فرەزمانی هەم گەنجینەیە هەم ڕاستییەکە بە تایبەت لە ژیانی ڕۆژانەماندا لە بەرلین. بەڵام ئەمە بە هەمان شێوە لە لایەن قسەکەرانی زمانە جیاوازەکانەوە ئەزموون ناکرێت. بۆ ئەوەی تێگەیشتنێکی باشتری زانستیمان دەربارەی فرەزمانی لەنێو خێزان، زارۆخانە و فێرگەکاندا هەبێت، ئێمە لەو بارەیەوە ڕاپرسییەکی فرەوان لەگەڵ دایکان و باوکان دەکەین. ئەم پڕۆژەیە بە هاوکاریی تۆڕی بێفان و ئەکادیمیای یەکماڵ بەڕێوە دەچێت. ئەنجامی ڕاپرسییەکە ڕۆژی ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ لە چوارچێوەی ڕۆژی پسپۆڕیی بێفان-دا بڵاو دەکرێتەوە.

ڕاپرسییەکە بۆ ئەو دایک و باوکانەیە کە خۆیان یان خێزانەکانیان کچی ئەڵمانیایان کردووە و لایەنی کەم منداڵێکیان دەچێتە زارۆخانەیەک یان فێرگەیەکی بەرلین.

ڕاپرسییەکە بە ١٥ زمان ئامادە کراوە و بۆ وەڵامدانەوە تەنها چەند خولەکێک کات پێویستە.

بەشداربوونی ئێوە گرنگە، چونکە بۆچوونەکانتان هاوکار دەبن کە باشتر دەربارەی پێویستی و بەربەستەکان لە بواری فرەزمانی لە زارۆخانە و فێرگەکاندا بزانین.

تکایە بەشدار بن!

https://yekmal.limesurvey.net/649752

چەندە زیاتر دایکان و باوکان بەشدار بن، ئەوەندە باشتر دەتوانین نوێنەرایەتیی بەرژەوەندییەکانی هەموو خێزانەکان بکەین.

تکایە بەستەری ئەم ڕاپرسییە بۆ دایکان و باوکانی دیکە، ئەندامەکانی خێزانەکان و هاوڕێکانتان بنێرن.

سپاس بۆ پشتگیریتان!

Meldebogen für Vorfälle

NEUBIHAR

FORSCHUNG