١٥ی ئایار، ڕۆژی زمانی كوردی پیرۆز بێت. له كوردستان و هه‌موو شوێنێک كه كوردی لێ ده‌ژی، ئه‌م ڕۆژه به چالاكیی جۆراوجۆر پیرۆز ده‌كرێت. ئێمه‌ش ده‌مانه‌وێت پڕۆژه‌كه‌مان به ناوی «نۆیبه‌هار» بكه‌ینه مژده‌ی ڕۆژی زمانی كوردی.
نۆی به‌هار، ناوی پڕۆژه‌یه‌كه بۆ ماته‌ریاله‌كانی پێشخستنی فره‌زمانی و له‌سه‌ر بنه‌مای زمانی كوردییه. ئه‌م پڕۆژه‌یه له‌لایه‌ن ئه‌كادیمیای یه‌كماڵ به‌ڕێوه‌ده‌برێت كه سه‌ر به كۆمه‌ڵه‌ی خێزانه كوردستانییه‌كانی ئه‌ڵمانیا (یه‌كماڵ) یه.
بێژه‌ی «نۆیبه‌هار» له دوو وشه پێكهاتووه؛ نۆی و به‌هار. «نۆی» له زمانی ئه‌ڵمانیدا به مانای «نوێ» دێت. «به‌هار»یش خۆی وشه‌یه‌كی كوردییه ناوی وه‌رزی دوای زستانه. دوو هۆكار هه‌ن بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌م ناوه له‌لایه‌ن ئێمه‌وه. ناوی یه‌كه‌مین ماته‌ریالی فێركاریی كوردی «نووبهاری بچووكان»ه كه ساڵی ١٦٨٣ له‌لایه‌ن نووسه‌ری گه‌وره‌ی كورد ئه‌حمه‌دی خانی-یه‌وه نووسراوه. خانی ئه‌م كتێبه‌ی وه‌ک فه‌رهه‌نگی جووته‌زمانی به كورمانجی – عه‌ره‌بی ئاماده كردووه و گوتوویه‌تی كه بۆ ئه‌وه‌یه منداڵانی كورد له‌پاڵ زمانی عه‌ره‌بی زمانی دایكیی خۆیان فێر ببن.
خانی له به‌رهه‌مه‌كه‌یدا گوتوویه‌تی:
ڤێك ئێخستن ئه‌حمه‌دێ خانی
ناڤێ «نووبهارا بچووكان» لێ دانی
نه ژ بۆ ساحب ره‌واجان
به‌لكی ژ بۆ بچووكێد كورمانجان
بێگومان مه‌به‌ست له فێربوونی عه‌ره‌بی له‌گه‌ڵ كورمانجی ئه‌وه‌یه، ئه‌و كاته زمانی سه‌رده‌ستی په‌روه‌رده‌ی فێرگه‌كان عه‌ره‌بی بووه. ئه‌مه‌ش ڕێگه‌مان بۆ خۆش ده‌كات كه هۆكاری دووه‌م باس بكه‌ین. هه‌ڵبژاردنی وشه‌ی «نۆی» له پڕۆژه‌كه‌ماندا، له‌به‌رئه‌وه‌یه ئه‌م پڕۆژه‌یه له ئه‌ڵمانیا به‌ڕێوه‌ده‌برێت. مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه منداڵانی كورد له ئه‌ڵمانیا له‌پاڵ زمانی ئه‌ڵمانی و زمانه‌كانی دیكه، فێری زمانی كوردیش ببن. به‌و باوه‌ڕه‌ی كه جووته‌زمانی\فره‌زمانی له‌سه‌ر بنه‌مای زمانی دایكی مافی هه‌موو منداڵانه، ئێمه هیوادارین كه پڕۆژه‌ی «نۆیبه‌هار» ببێته پشتگیرییه‌ک بۆ ئه‌و خێزانانه‌ی منداڵه‌كانیان به‌فره‌زمانی گه‌وره بكه‌ن و هاریكاریی مامۆستایانی زارۆخانه بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له فێرگه‌كان كوردی فێری كوردی بكه‌ن.
بێگومان پێویسته ئێمه به‌ڕوونی بڵێین، كه «نۆیبه‌هار» بۆ كاركردن له‌گه‌ڵ مامۆستایان و دڵسۆزانی زمانی كوردی ئاماده‌یه. تكایه به پێشنیاز و پڕۆژه‌كانتان له‌گه‌ڵمان په‌یوه‌ندی بگرن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین خانوویه‌كی پڕ له ماته‌ریال بۆ منداڵ، خێزان، مامۆستا و په‌روه‌رده‌كاران بوونیاد بنێت.
تكایه بۆ زانیاری و بینینی ماته‌ریالی نوێ سه‌ردانی ماڵپه‌ڕه‌كه‌مان بكه‌ن.
به‌سته‌ری ماڵپه‌ڕه‌كه‌مان: http://neubihar.yekmal.de/