٢١ی ئادار جەژنی نەورۆزە کە لە مێژوو و کولتووری کوردیدا سەرەتای ساڵی نوێییە. لەبەرئەوە لە ساڵنامەی کولتووریی بەرلیندا نەورۆز وەک سەری ساڵی کوردی دەستنیشان کراوە. بۆ پێکەوە پیرۆزکردنی نەورۆز دایکان و باوکان دەتوانن بەشێوەیەکی فەرمی داخوازنامە پێشکەشی ئیدارەی فێرگەی منداڵەکانیان بکەن. ئێمە وەک یەکماڵ وۆرکشۆپی هەڵپەڕکێ ساز دەکەین بۆ ئەوەی فێرخوازانی کورد بتوانن پێکەوە نەورۆز پیرۆز بکەن. ئەگەر ئێوە (دایکان و باوکان) دەتانەوێت منداڵەکانتان لە ڕۆژی نەورۆزدا نەچنە فێرگە، لەبری ئەوە بەشداری لە وۆرکشۆپەکەی ئێمە یان چالاکییە کولتوورییەکانی دیکەدا بکەن، دەتوانن داخوازنامەیەک پێشکەشی ئیدارەی فێرگەی منداڵەکانتان بکەن. ئێوە دەتوانن لەم لینکەی خوارەوە نموونەیەکی داخوازنامەکە ببینن، ئیمزای بکەن و بیدەنە ئیدارەی فێرگە. بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی فەرمی مۆڵەت بۆ پشووی ڕۆژی نەورۆز وەربگرن.
نەورۆز پیرۆز بێت!