caret-down caret-up caret-left caret-right

30 Jahre Yekmal

Wir suchen Verstärkung

LERNEN IST LICHT

پێشخستنی خێزانە کوردەکان لە بواری سیستەمی پەروەردە لە ڕێگەی بەرنامەی بازنەی تواناسازی

چەند مانگێک بەر لە ئێستا لە چوارچێوەی پڕۆژەی “STAP vorwärts”دا، لە ناوەندی خێزانیی ڕەنگین لە بەرلین دەستمان بە بەرنامەیەکی تایبەت بە ناوی “بازنەی تواناسازی” کرد.

سەرنجی ئەم بەرنامەیە لەسەر سیستەمی پەروەردە و ئەو داکەوتەیە کە خێزانە کوردەکان لە زارۆخانە و فێرگەکاندا ڕووبەڕووی دەبنەوە، لەوانەش داواکارییەکانیان بۆ گۆڕانکاری، ئەو پشتگیرییەی پێویستییانە و چۆنەتیی پشتگیریکردنی دایکان و باوکان لە لایەن کۆمەڵەکەمانەوە.

ئەم پرسە و چەندین پرسی دیکە لە چوارچێوەی نانی بەیانیدا باس دەکرێن، منداڵانیش بە چالاکیی ئافرێنەرانە زمانی کوردیی خۆیان بەرەوپێشتر دەبەن. لە دیدارەکەدا، سەرەتا نەخشەی دایکان و باوکانمان کێشا بۆ ئەوەی زیاتر بیانناسین و دەربارەی ئەو گەڕەکەی لێی دەژین، ئەو ناوچەیەی لێیەوە هاتوون، ئەو زارۆخانە یان فێرگانەی منداڵەکانیان سەردانیان دەکەن، بزانین. ئەم زانیارییانە هاریکارمان دەبن بۆ باشتر تێگەیشتن لە فرەڕەنگیی گرووپەکە.

لە دوایین دیداردا کە ڕۆژی ١٧ی شوبات بەڕێوەچوو، ئێمە کارمان لەسەر ئاشناکردنیان بە بەرنامەیەک کرد کە دەرفەتسازی بۆ دایکان و باوکان دەکات تا ئەزموونەکانیان لەگەڵ فێرگە و زارۆخانەکان، پێکەوە ئاڵوگۆڕ بکەن و لە یەکتر فێر ببن. 

ئەم پڕۆسەیە بەردەوام دەبێت. ئامانجمان ئەوەیە لەنزیکەوە لەگەڵ دایکان و باوکان کار بکەین بۆ ئەوەی بەرنامەیەکی ڕاهێزان بەرەوپێش ببەین کە نەک تەنها کاریگەرییەکی زیاتری دەبێت، بەڵکوو لە هەمان کاتدا لە نێوان ئەوان و پسپۆڕانی دیکەدا زەمینەی گفتوگۆ پێشدەخات.

Meldebogen für Vorfälle

NEUBIHAR

FORSCHUNG