هونه‌رمه‌ند بارش سه‌یتڤان به هاریكاریی كۆمه‌ڵه‌كه‌مان و به پشتیوانی «Durchstarten» پێشانگه‌یه‌كی هونه‌ری و فه‌رهه‌نگی به ناوی «ÇAND KURD» ده‌كاته‌وه. سه‌یتڤان له ماوه‌ی ئادار تا ئه‌یلوولی ٢٠٢١دا له‌گه‌ڵ خێزانه كوردستانییه‌كانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان كه له به‌رلین ده‌ژین چاوپێكه‌وتنی ئه‌نجام دا. له ئه‌نجامدا كۆمه‌ڵێك یاری، ڕێوڕه‌سم و چیرۆكی كوردستان تۆمار كران. وه‌كوو قۆناغی یه‌كه‌می ئه‌م پڕۆژه‌یه، به‌رهه‌مه تۆماركراوه‌كان له‌م پێشانگه‌یه‌دا پیشان ده‌درێن.
ئێوه ده‌توانن له ٩ی ئه‌یلوولی ٢٠٢١ به‌دواوه – ڕۆژانی دووشه‌ممه تا هه‌ینی له كاتژمێر ١٠ تا ١٦ سه‌ردانی پێشانگه‌كه بكه‌ن له هۆڵی ڕه‌نگین له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كماڵ.
بۆ سه‌ردانی پێشانگه‌كه «تێستی نه‌رێنیی كۆڕۆنا» یان به‌ڵگه‌نامه‌ی ده‌رزی له خۆدان مه‌رجه. بۆ زانیاریی زیاتر ده‌توانن په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌م ژماره‌یه بگرن:
017630667324
شادمان ده‌بین به هاتنتان.
شوێن:
YEKMAL e.V – Waldemarstraße 57, 10997 Berlin