caret-down caret-up caret-left caret-right

30 Jahre Yekmal

Wir suchen Verstärkung

LERNEN IST LICHT

پێرفۆڕمانسی تەمبوور و هەڵپەڕکێ لە باد کرۆیتسناخ

منداڵانی بەشداربووی پڕۆژەی تەمبوور و گۆڤەند کە کۆمەڵەکەمان لە شاری باد کرۆیتسناخ لە مانگی نیسانی ٢٠٢٣ دەستی پێکردبوو، ڕۆژی شەممە ١٥ی تەمووزی ٢٠٢٣ یەکەمین پێرفۆڕمانسی خۆیان پێشکەش کرد.

هەردوو پڕۆژەکەمان بۆ فێستیڤاڵی گەڕەکەکانی شاری باد کرۆیتسناخ بانگهێشت کرابوون کە بە ئامادەبوونی سەرۆکی شارەوانی بەڕێز ئێمانوێل لێتس بەڕێوەچوو.

منداڵەکانمان زۆر بە جۆشوخرۆش بوون، سەرەڕای خێرایی لێدانی ترپەی دڵەکانیان پێرفۆڕمانسێکی زۆر خۆشیان پێشکەش کرد.

بەڕێوەبەرانی کۆرسی هەردوو پڕۆژەکە و دایکان و باوکانی منداڵان لەگەڵ ئامادەبوانی دیکە چەپڵەیەکی تووندیان بۆ لێدان. میدیای لۆکاڵیش دەربارەی ئەم پێرفۆڕمانسە هەواڵیان ساز کرد.

Rhein-Zeitung: Stadtteilfest im Bad Kreuznacher Pariser Viertel: Ein Konzert der Vielseitigkeit

Stadt Bad Kreuznach: Stadteilfest im Pariser Viertel bunt, fröhlich, vielfältig

ئێمە سپاسی ڕێکخەرانی فێستیڤاڵ، بەڕێوەبەرانی کۆرسی هەردوو پڕۆژەکە و منداڵەکانمان دەکەین.

بە هیوای چالاکیی سەرنجڕاکێشترین.

کۆمەڵەکەتان یەکماڵ

Meldebogen für Vorfälle

NEUBIHAR

FORSCHUNG