ڕۆژی ١٣ی دیسەمبەر، کارمەندان و کەسانی ئارەزوومەند لە کەشوهەوایەکی خۆشدا لە نووسینگەی لقی یەکماڵ لە ئێسن کۆبوونەوە بۆ ئەوەی پێکەوە چێشتی ئێوارە ساز بکەن. بە سەرپەرشتی مەکان، لەو ئێوارەیەدا دۆڵمە و مەزە ئامادە کرا.
ئامادەبوان زۆر پێکەنین، سەوزەیان ئامادە کرد، دیلانیان کرد و لە کۆتاییشدا خۆشخۆرانە خواردنەکەیان خوارد. ئاشپەزیی هاوبەش مرۆڤەکان لە یەکتر نزیک دەکاتەوە و کەشوهەوایەک دروست دەبێت کە گفتوگۆ لە نێوان کەسانی پاشخان جیاواز بە شێوەیەکی سروشتی بێتە ئاراوە. ئەمە شێوازێکی کۆبوونەوەیە کە ئێمە کەم-زۆر لە کاروباریی جڤاکیی خۆماندا پشتی پێ دەبەستین.