به هاتنی وه‌رزی به‌هار له ٢١ی ئاداردا نزیكه‌ی ٣٠٠ ملیۆن كه‌س له سه‌رانسه‌ری جیهان جه‌ژنی نه‌ورۆز پیرۆز ده‌كه‌ن. له‌م ڕۆژه نوێیه‌دا، ساڵێكی نوێ ده‌ستپێده‌كات و سروشت خۆی نوێ ده‌كاته‌وه. لای چه‌ند گه‌لێک نه‌ورۆز به واتای ڕۆژی نوێ دێت، به‌ڵام له كۆمه‌ڵگه‌ی كورددا واته‌یه‌كی دیكه‌شی هه‌یه ئه‌ویش ڕزگارییه له ژێرده‌سته‌یی و زوڵم. به‌گوێره‌ی میتۆلۆژیای كوردستان له‌و ڕۆژه‌دا كاوه‌ی ئاسنگه‌ر كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی زوحاكی زۆردار هێناوه و كۆمه‌ڵگه‌ی كورد به ئازادی گه‌یشتووه. بۆیه نه‌ورۆز لای كورد هه‌م نیشانه‌ی هاتنی به‌هار و ساڵی نوێیه، هه‌میش مانای ئازادی و ڕزگارییه.
ئێمه وه‌ک سازمانێكی كۆمه‌ڵگه‌ی كورد له به‌رلین، هه‌موو ساڵێک له‌ژێر ناوی ڕۆژانی فه‌رهه‌نگی كوردی به‌جۆشوخرۆشێكی گه‌وره‌وه له‌گه‌ڵ كوردان و دۆسته‌كانمان جه‌ژنی نه‌ورۆز پیرۆز ده‌كه‌ین. ئه‌مساڵیش به‌رنامه‌یه‌كی تێروتژه‌مان ئاماده‌كردبوو بۆ پیرۆزكردنی نه‌ورۆز، به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی كۆڕۆنا وه‌ک هه‌موو چالاكییه‌كانی دیكه‌ی به‌رلین ئێمه‌ش چالاكییه‌كه‌مان بۆ كاتێكی دیكه دواخست.
هیوادارین نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ ببێته سه‌ره‌تای كه‌مبوونه‌وه‌ی شاڵاوی كۆڕۆنا و هه‌موو مرۆڤایه‌تی بگاته ئارامی و ته‌ندروستی.
به‌م هه‌ست و ڕامانانه‌وه، نه‌ورۆزتان پیرۆز بێت!
تیمی یه‌كماڵ