caret-down caret-up caret-left caret-right

30 Jahre Yekmal

Wir suchen Verstärkung

LERNEN IST LICHT

نەورۆزتان پیرۆز بێت!

لەگەڵ هاتنی بەهار، جەژنی نەورۆزیش دێتەوە. نەورۆز جەژنی سەری ساڵی کوردی، جەژنی شادی و سەرەتایەکی تازەیە. ئێستا ئەو کاتەیە کە تاریکی زستان جێبهێڵین و پێشوازی لە ڕووناکی و گەرمیی بەهار بکەین.

نەورۆز بۆ کوردان تەنیا جەژنێک نییە، بەڵکوو لە هەمان کاتدا سمبوولی بەرخۆدان و تێکۆشانە لەپێناو ناسنامە و مافەکانمان. سەرەڕای زوڵم و ستەمی دەیان ساڵە، کوردان هەر پێداگرن لەسەر تێکۆشان بۆ ئازادی.

ئێمە هیوادارین ئەم جەژنی نەورۆزە ببێتە هۆی شادمانی، بەختەوەری و ئاشتی. وەرن پێکەوە ئاگری نەورۆز داگیرسێنین و پێشوازی لە ژیان بکەین.

نەورۆزتان پیرۆز بێت!

کۆمەڵەی یەکماڵ
٢٠ی ئاداری ٢٠٢٤

Meldebogen für Vorfälle

NEUBIHAR

FORSCHUNG