caret-down caret-up caret-left caret-right

30 Jahre Yekmal

Wir suchen Verstärkung

LERNEN IST LICHT

ئاهەنگی جەژنی نەورۆز بۆ منداڵان و خێزانەکان لە باد کرۆیتسناخ ساز کرا

لە چوارچێوەی ڕۆژانی کولتووری کوردیدا، ڕۆژی ١ی نیسانی ٢٠٢٤ ئاهەنگی جەژنی نەورۆز بۆ منداڵان و خێزانەکان ساز کرا. لە شارەکانی ئالتسەی، باد کرۆیتسناخ، باد زۆبەرهایم، بینگن، ئینگەلهەیم و ماینتس-ەوە زۆر خێزان بە جلوبەرگی ڕەنگینی خۆیانەوە بۆ پیرۆزکردنی جەژنی نەورۆز لە ناوەندی Quartierzentrumی شاری باد کرۆیتسناخ کۆبوونەوە.

کارمەندانی لقی ڕاینلاند پفالتس-ی یەکماڵ لەیلا کارا و گۆنوول ئۆزدەمیر گوتەی بەخێرهێنانیان پێشکەش کرد و باسی واتە و گرنگیی جەژنی نەورۆزیان کرد. هەروەها دەربارەی کار و پڕۆژەکانی یەکماڵ زانیارییان دا. گوتەی هەردوو هاوکارمان لە لایەن مامۆستای کوردی ئیلیاس ئیسەن-ەوە تەرجەمەی کوردیی کورمانجی دەکرا.

بەشێکی تایبەتی بەرنامەی ئاهەنگی نەورۆز نمایشی گرووپی گۆڤەندی منداڵان-ی یەکماڵ بوو کە توانی سەرکەوتوانە لە ڕێی گۆرانی و هەڵپەڕکێی کوردییەوە ژیانی کوردەواری پیشانی منداڵان و جەوانان بدات. دوای پێرفۆڕمانسی ڕاستەوخۆ، گرووپی گۆڤەند بە جۆشوخرۆشەوە ئەو بەرهەمانەیان پێشکەش کرد کە تا ئێستا فێری بوون. ئەمەش لە لایەن ئامادەبوانەوە بە چەپڵە پێشوازی لێ کرا.

گرووپی تەمبووری منداڵان و گرووپی تەمبووری گەورەساڵان لە بەرنامەی ئاهەنگەکەدا نەخشیان هەبوو. هەردوو گرووپەکە کلام و گۆرانیی کرمانجکی و کورمانجییان پێشکەش کرد. ئامادەبوانیش بەگەرمی پێشوازییان لێ کردن. هەر لە چوارچێوەی ئاهەنگەکەدا پێشانگەیەک بۆ بەرهەمی بەشدارانی کۆرسەکانی وێنەسازی و هونەر کرایەوە کە کۆرسەکان لە شاری بینگن سازکرابوون.

جگە لە بوفەی کراوە کە لەو خواردن و خواردنەوانە پێکهاتبوو کە خێزانەکان لەگەڵ خۆیان هێنابوویان، هەروەها موزیک و هەڵپەڕکێی سەرنجڕاکێش، خێزانەکان دەرفەتیان بۆ ڕەخسا یەکتر ببینن، یەکتر بناسن، پێکەوە قسە بکەن، گۆرانی بڵێن و هەڵپەڕکێ بکەن.

ئێمە لە دڵەوە سپاسی هەردوو کارمەندمان لەیلا و گۆنوول هەروەها هاوکار و پشتیوانەکانیان لە ناوچەکە دەکەین کە ئەم ئاهەنگە خۆش و سەرکەوتووەیان ڕێکخست. سپاسێکی گەورەش بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ناوەندی Quartierzentrum لە شاری باد کرۆیتسناخ بۆ هاوکارییەکەیان.

بە هیوای سازکردنی ئاهەنگی دیکەی خۆش و سەرکەوتوویین!

Meldebogen für Vorfälle

NEUBIHAR

FORSCHUNG