caret-down caret-up caret-left caret-right

30 Jahre Yekmal

Wir suchen Verstärkung

LERNEN IST LICHT

ناساندنی “ناوەندی زانیاریی نەژداپەرستیی دژەکورد” لە میانەی کۆبوونەوەی تۆڕی کوردیدا

بیستویەکەمین کۆبوونەوەی سەرهێڵی تۆڕی کوردی ڕۆژی ١٣ی ئاداری ٢٠٢٤ بە شێوەیەکی سەرکەوتوو بەڕێوەچوو. لە کۆبوونەوەکەدا دامەزرێنەر و سەرۆکی “ناوەندی زانیاریی نەژداپەرستیی دژەکورد” جڤان ئاکبولوت بابەتێکی گرنگی پێشکەش کرد.

ئاکبولوت بەفرەوانی باسی لە لایەن و ڕەهەندە جیاوازەکانی نەژادپەرستیی دژەکورد کرد و دۆخی سەختی ژیانی کوردانی هەڵسەنگاند. جڤاکی کورد لە ساڵانی شەستەکانەوە لە ئەڵمانیا دەژی و ئێستا نەوەی سێیەم و چوارەمی لێرە نیشتەجێن، بەڵام ڕۆژانە ڕووبەڕووی هەمان ئەو هەڵاواردن و نەژادپەرستییە دەبێتەوە کە کوردان لە کوردستان ڕووبەڕووی دەبنەوە.

ناوەندەکە ڕایگەیاند، ئامانجیان ئەوەیە کار لەسەر ئەم پرسە بکەن، هۆشیاری بدەنە ڕای گشتی و زانیاری لەو بارەیەوە بڵاو بکەنەوە. هەروەها داوای بەشداری و پشتیوانی کرد لەم ئەرکە هاوبەشەدا.

کۆبوونەوەی تۆڕی کوردی و ڕۆژەڤی کۆبوونەوەکە پێشوازییەکی گەرمی لێ کرا و نزیکەی ٢٨ کەس بە پاشخانی کورد و نە کورد بەشدار بوون.

Meldebogen für Vorfälle

NEUBIHAR

FORSCHUNG