لە چوارچێوەی ڕۆژانی فەرهەنگی کوردی کە لەلایەن کۆمەڵەکەمان بەڕێوەدەچێت، ڕۆژی شەممە ١٣ی ئایاری ٢٠٢٣ لە باخچەی دراوسێیەتیی کرۆیتسبێرگ لە بەرلین چالاکییەک بۆ منداڵان و دایک و باوکان ساز کرا.
لەم چالاکییەدا دەرفەت دروست بوو کە منداڵان و دایک و باوکان پێکەوە و بەدەستی خۆیان لە تەنووری باخچەکە نان ببرژێنن. نان لەسەر سفرەی هەموو خێزانێکی کورد هەیە و گرنگییەکی زۆری هەیە. لەبەرئەوەش ژمارەیەکی زۆری دایکان و باوکان لەگەڵ منداڵەکانیان بەشدار بوون.
دوای برژاندنی نانیش دایک و باوکان پێکەوە گفتوگۆیان کرد، منداڵان سەما و یارییان کرد و کاتێکی خۆشیان بەسەر برد.