caret-down caret-up caret-left caret-right

30 Jahre Yekmal

Wir suchen Verstärkung

LERNEN IST LICHT

لە دیداری سیاسەتمەدار کلارا شێدلیش-دا باسی پێشخستنی زمانی دایک کرا

ئەمڕۆ لە بەرلین کۆمەڵەکەمان دیدارێکی لەگەڵ جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتیی سەوز لە پەڕلەمانی بەرلین و گوتەبێژی سیاسەتی جەوانان و پەروەردەی پیشەیی کلارا شێدلیش ئەنجام دا.

لە دیدارەکەدا بەڕێوەبەری یەکماڵ گونای داریجی، نوێنەری زارۆخانەی پییا-یەکماڵ د. یاشار کرغز، ڕێکخەری تۆڕی بێفان ڕەمزیە ئویکون و ئەندامی تۆڕەکە ویلی شتۆتسکا و ئەندامی تیمی کلارا شێدلیش فێلیسیتاس شتێلتسە ئامادە بوون.

کۆمەڵەی یەکماڵ و تۆڕی بێفان کار و چالاکییەکانیان خستەڕوو. لە دیدارەکەدا باسی پێشخستنی فێرکاریی زمانی دایک کرا و سەرنج خرایە سەر زمانە بێدەوڵەتەکان و بە تایبەت زمانی کوردی.

پێشتر لە چوارچێوەی بەرنامەی فێرکاریی زمانی یەکەمدا، وانەی کوردی لە ٥ فێرگەی بەرلین دەخوێندرا، بەڵام ئێستا تەنها لە ٢ فێرگە ئەم دەرفەتە ماوە. پێشخستنی وانەکانی کوردی بەهۆی بێدەوڵەتیی زمان، ڕووبەڕووی زۆر بەربەست دەبێتەوە. کێشەیەکی دیکەش هەڵاواردنی منداڵانی کوردیزمانە کە بەشداری لە وانەکانی زمانی دایکدا دەکەن. ئەمەش ڕێ لە زمانی کوردی دەگرێت کە وەک زمانی یەکەم (زمانی دایک) دانی پێدا بنرێت. پێویستە سیاسەتمەداران و فێرگەکان لەو بارەیەوە بەجددی هەوڵەکانیان بخەنەگەڕ.

فێرگە وەک دەزگەیەکی پەروەردەیی پێویستە بە شێوەیەکی چالاک لە دژی هەڵاواردن تێبکۆشێت و ڕێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر.

یەکماڵ پسپۆڕە لە بوارەکەدا و دەتوانێت خۆی بگەیەنێتە جڤاکی کورد. کۆمەڵەکەمان بە شێوەیەکی چالاک بۆ پێشخستنی فرەزمانی و لە دژی نەژادپەرستیی دژەکورد تێدەکۆشێت و ئامادەی هاوکارییە لەگەڵ دامەزراوە و فەرمانگە پەروەردەییەکاندا.

ئێمە سپاسی بەڕێز کلارا شێدلیش دەکەین بۆ سەردانەکەی و ئەم دیدارە بەرهەمدارە.

Meldebogen für Vorfälle

NEUBIHAR

FORSCHUNG