ڕاسته ئێوه زمانی كوردی ده‌زانن، به‌ڵام ده‌تانه‌وێت به دیاریكراوی له ئاستێكی به‌رزدا شێوه‌زاری كورمانجی فێر ببن؟ كه‌واته فه‌رموون به‌شداری بكه‌ن له وانه‌ی كوردیی كورمانجی كه ئه‌كادیمیای یه‌كماڵ سازی ده‌كات. ئه‌م وانه‌یه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه كه كورمانجی له ئاستی زمانی ڕۆژانه‌دا ده‌زانن، به‌ڵام ده‌یانه‌وێت له ئاستێكی به‌رزدا، به تایبه‌ت له بواری وێژه‌یی و ئه‌كادیمیدا فێری كورمانجی بن. له كۆرسه‌كه‌دا ڕێزمانی كورمانجی فێر ده‌بن و له بابه‌ته‌كانیشدا نووسین و گوتاری وێژه‌یی و زانستی به‌كارده‌هێنرێن.
وانه‌كه هه‌فتانه ڕۆژانی یه‌كشه‌ممه كاتژمێر ١٥ – ١٦:٣٠ به‌ڕێوه‌ده‌چێت و به‌گشتی ١٢ هه‌فته ده‌خایه‌نێت. ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو وانه‌كان ته‌واو بكه‌ن، له كۆتاییدا بڕوانامه‌ی به‌شداری له‌لایه‌ن ئه‌كادیمیای یه‌كماڵه‌وه وه‌رده‌گرن.
به‌شداریكردن به‌خۆڕاییه (بێبه‌رانبه‌ر). ده‌توانن له ڕێی ئه‌م لینكه‌وه خۆتان تۆمار بكه‌ن:
https://forms.gle/JuWgMYhSwa572ZYG8
شوێن: Yekmal e. V., Waldemarstr. 57, 10997 Berlin
ده‌ستپێك: ٤ی نۆڤه‌مبه‌ری ٢٠٢١
وانه‌ی كۆتایی: ٣ی شوباتی ٢٠٢٢
بۆ په‌یوه‌ندی:
Schönleinstr. 23, 10967 Berlin
Tel: 030 81797365
Email: akademie@yekmal.de