caret-down caret-up caret-left caret-right

30 Jahre Yekmal

Wir suchen Verstärkung

LERNEN IST LICHT

کۆرسە تازەکانی فێرکاریی کورمانجی و سۆرانی لە بەرلین دەستیان پێکرد

ئەکادیمیای یەکماڵ بە هاوکاری لەگەڵ ناوەندی خێزانیی ڕەنگین سەرەتای مانگی شوباتی ٢٠٢٤ لە بەرلین دەستی بە کۆرسێکی نوێی فێربوونی کوردیی کورمانجی بۆ ئاستی سەرەتایی و کۆرسێکی کوردیی سۆرانی بۆ خوێندکارانی خوێندنگە سەرەتاییەکان کرد.

کۆرسی فێربوونی سۆرانی

لە بەرلین زۆر خوێندکاری سۆرانی-زمانی خوێندنگە سەرەتاییەکان هەن کە دەرفەتی فێربوونی خوێندنەوە و نووسینی زمانی دایکیان نییە. ئەم کۆرسە بۆ ئەو خوێندکارانەیە کە دەتوانن بە کوردیی سۆرانی قسە بکەن، بەڵام ناتوانن بنووسن و بخوێننەوە. کۆرسەکەمان ڕۆژی ٢ی شوبات دەستی پێکرد و هەفتانە لە ڕۆژانی هەینی کاتژمێر  ١٦-١٨ لە ناوەندی خێزانیی ڕەنگین لە Waldemarstr. 57, 10999 Berlin بەردەوام دەبێت. کۆرسەکە بۆ بەشداران بەخۆڕاییە و هەموو منداڵانی ٦-١٢ ساڵان دەتوانن بەشداری بکەن.

کۆرسی فێربوونی کورمانجی

ڕۆژی ٦ی شوبات کۆرسێکی نوێی کوردیی کورمانجی – ئاستی سەرەتایی لە بەرلین دەستی پێکرد. ئەم کۆرسە بۆ ئەو کەسانەیە کە کورمانجی نازانن و دەیانەوێت فێر ببن. ناوەڕۆک و بابەتەکانی کۆرسەکە لە ئاستی سەرەتایی A1دان. ئەم کۆرسە هەفتانە ڕۆژانی سێشەممە کاتژمێر ١٨-٢٠ لە ناوەندی خێزانیی رەنگین بەڕێوە دەچێت و ١٤ هەفتە بەردەوام دەبێت. دوای تەواوبوونی کۆرسەکەش، بەشداران بڕوانامەی بەشداربوون لە لایەن ئەکادیمیای یەکماڵەوە وەردەگرن.

Meldebogen für Vorfälle

NEUBIHAR

FORSCHUNG