لە ئایاری ٢٠٢٢ کۆرسی فێربوونی تەمبوور لە کۆمەڵەی یەکماڵ لقی ماینتس دەستی پێکرد. منداڵانی تەمەن ٨ تا ١٢ ساڵی بەخۆشحاڵییەوە بەشداری لە کۆرسەکەدا دەکەن. بەشداران ویستیان کۆنسێرتی کۆتاییهاتنی کۆرسەکە ساز بکەن. دوای گرووپی یەکەم، سێ منداڵی بەشداربوو پێکەوە موزیک و سترانی کوردییان پێشکەش کرد.
منداڵەکان بەتامەزرۆییەوە ئامێرەکانی موزیکیان لە بەرانبەر ئامادەبوان بەکارهێنا و گۆرانییان چڕی. دایک و باوکان، خوشک و براکانیان و هاوڕێکانیان خۆشحاڵ بوون. ئەمە ئەنجامێکی زۆر خۆش بوو بۆ موزیکی ساڵی ٢٠٢٢. کۆرسەکەمان لە ساڵی ٢٠٢٣ش بەردەوام دەبێت.
ئێمە سوپاسی هەموو فێرخوازان و مامۆستاکانی موزیک دەکەین. هیوای سازکردنی چەندین کۆنسێرتی دیکەیان بۆ دەخوازین. هەروەها ئێمە سوپاسی تیمی Bundesmusikverband Chor & Orchester e.V دەکەین کە لەم پڕۆژەیەدا هاوکاری ئێمە بوون.
بە هیوای ساڵی خۆشتر
یەکماڵ – لقی ماینتس
ئێوە دەتوانن لە ڕێی ئەم بەستەرەوە بینەری کۆنسێرتەکە بن: