caret-down caret-up caret-left caret-right

30 Jahre Yekmal

Wir suchen Verstärkung

LERNEN IST LICHT

کۆرسێکی تازەی کوردیی کورمانجی لە بەرلین و ئێسن دەستی پێکرد

ئێسن

لە ناوەڕاستی مانگی ئەیلوولەوە ئارەزوومەندان لە کۆرسێکی هەفتانەی ئێواراندا بە جوانییەکانی زمانی کوردی ئاشنا دەبن. 

لە کۆرسی کورمانجی – ئاستی سەرەتاییدا کە لە لایەن مامۆستا مەتین-ەوە بەڕێوە دەبرێت،  بەشداران نەک تەنیا فێری ڕێزمان و وشەکان دەبن، بەڵکوو زۆر شت دەربارەی کولتووری کوردیشەوە فێر دەبن.

ئەو گرووپەی کە چەند هەفتەیەکە بەشداری لە کۆرسەکەدا دەکات، لە گەنجانی کورد، فێرکار، پەروەردەکاران و کارمەندانی جڤاکی پێکدێت کە لە بواری پیشەییدا لەگەڵ خێزانە کوردەکان لە پەیوەندیدان. 

ئەم کۆرسە هەتا کۆتایی ساڵ بەردەوام دەبێت، بەڵام پلانسازی دەکرێت بۆ ئەوەی لە ئاستەکانی دیکەشدا کۆرسی کورمانجی بکرێتەوە.

بەرلین

لە ناوەڕاستی مانگی ئەیلوولەوە کۆمەڵەکەمان لە بەرلین کۆرسێکی تازەی کورمانجی لە ئاستی سەرەتاییدا کردووەتەوە. کۆرسەکە هەفتانە لە ڕۆژی سێشەممەدا لە ناوەندی خێزانی ڕەنگین بەڕێوە دەچێت و تا چوار مانگ بەردەوام دەبێت. 

بە گشتی ١٤ فێرخواز بەشداری لە کۆرسەکەدا دەکەن و بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش لە ئاستی A1. – A2. فێری زمانی کوردیی کورمانجی دەبن.

 

Meldebogen für Vorfälle

NEUBIHAR

FORSCHUNG