له چوارچێوه‌ی كۆرسه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كۆچ و په‌نابه‌رانی ئه‌ڵمانیا (BAMF) كه به ناونیشانی «ژنانی كۆچبه‌ر له ژیانی ڕۆژانه‌دا به‌هێزن» سای ده‌كات، ئێمه وه‌كوو یه‌كێتیی خێزانه كوردستانییه‌كانی ئه‌ڵمانیا (یه‌كماڵ) له ڕاینلاند-پفالتس ده‌ست به كۆرسه‌كانمان ده‌كه‌ین.
به‌شدارانی كۆرسه‌كه له‌لایه‌كه‌وه ده‌رباره‌ی بابه‌تگه‌لی وه‌كوو ته‌ندرووستی، خواردن و خواردنه‌وه، ساخڵه‌می له ژیانی ڕۆژانه‌دا و په‌روه‌رده‌ی منداڵانی بچووك قسه ده‌كه‌ن و تواناكانیان به‌هێز ده‌كه‌ن، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه له ڕووی فێربوونی زمانی ئه‌ڵمانییه‌وه به‌ره‌وپێش ده‌چن.
بابه‌ته‌كانی كۆرسه‌كه ئه‌مانه‌ن:
-
- مه‌به‌سته گرنگه‌كانی خواردن بۆ گه‌نجان و گه‌وران
- له خواردنه‌كه‌ماندا چه‌نده شه‌كر هه‌یه؟
- به‌سه‌ربردنی ڕۆژێك له دایه‌نگه
- له‌پێناو هه‌نگاوێكی ته‌ندروستی له‌شی مرۆڤ؛ Pilates
- سه‌ردانی بازاڕ، كڕین و پێكه‌وه‌سازكردنی خواردن
- ئه‌نجامی به‌هه‌ڵه‌خواردن
- ژیانی ته‌ندروست یان له‌ناوچوون
- مرۆڤ چۆن له‌شی خۆی به‌ڕێكوپێكی په‌روه‌رده بكات؛ جومناستیكی ئاو
- سیستمی په‌روه‌رده له ئه‌ڵمانیا چۆنه؟
- به‌هێزكردنی هێزی ناوخۆی مرۆڤ؛ یۆگا
- سه‌ردانی كتێبخانه‌ی شار
- منداڵانی زارۆخانه پێویسته چی بزانن و بتوانن چی بكه‌ن؟
- گه‌نجبوون و گه‌وره‌بوون
ئێمه هیوای كاتێكی خۆش بۆ هه‌موو به‌شدارانی كۆرسه‌كه ده‌خوازین و پێیان ده‌ڵێین؛ سه‌ركه‌وتوو بن!
لقی ماینتس-ی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كماڵ
ته‌له‌فۆن: 06131 – 90 52 65
ئیمه‌یڵ: buro-mainz@yekmal.de
تێبینی: بۆ كۆرسه‌كانی ئه‌مساڵ (٢٠٢٢) جێگه نه‌ماوه. تكایه ته‌نها بۆ ساڵی ٢٠٢٣ ناوی خۆتان تۆمار بكه‌ن.