caret-down caret-up caret-left caret-right

30 Jahre Yekmal

Wir suchen Verstärkung

LERNEN IST LICHT

کۆڕی خوێندنەوەی ڕۆمان لەگەڵ ‌حەلیم یوسف

ڕێکەوتی ٢٣ی ئایاری ٢٠٢٤ لە چوارچێوەی ڕۆژانی کولتووری کوردیدا بە هاوکاری مۆزەخانەی FHXB فریدریشسهاین-کرۆیتسبێرگ ئیڤێنتێکی تایبەت بەڕێوەچوو.

ئیڤێنتەکە لە لایەن تۆڕی کوردی کە یەکماڵ کۆردینەی دەکات، ڕێکخرابوو. نووسەری ناوداری کورد-ئەڵمان حەلیم یوسف ڕۆمانەکەی بە ناوی “٩٩ موورووی پەرشوبڵاو” پێشکەش کرد کە بەم دواییانە لە کوردیی کورمانجییەوە تەرجەمەی ئەڵمانی کراوە.

ئەو کۆڕە کە بە کوردی و ئەڵمانی بەڕێوەچوو، لە لایەن زۆر کەسەوە پێشوازیی گەرمی لێکرا. نزیکەی ٦٠ بەشدار ماوەی دوو کاتژمێر و نیو بەوریاییەوە گوێیان لە چیرۆک و قسەکانی نووسەر گرت. ئەم کۆڕی خوێندنەوەیە تێڕوانینێکی سەرنجڕاکێشی لەسەر هونەری گێڕانەوە لای ‌حەلیم یوسف، ئافراند. چیرۆکەکانی ئەو کە پرد لە نێوان کولتوورە جیاوازەکاندا دروست دەکەن، ئامادەبوانی بەرەو گەشتێکی وێژەیی ڕاکێشا.

کۆمەڵەکەمان زیاتر لە ١٠ ساڵە بەرنامەی ڕۆژانی کولتووری کوردی لە بەرلین ساز دەکات و ماوەی دوو ساڵیشە لە سەرانسەری ئەڵمانیا بەڕێوە دەچێت. ئامانجی ئەم بەرنامەیە زەمینەسازییە بۆ دیدار و ئاڵوگۆڕی کولتووری. لەم ڕووەوە کۆڕی خوێندنەوەی حەلیم یوسف بۆ یەکترناسین، ئاڵوگۆڕی بۆچوون و ئاهەنگگێڕان بۆ فرەڕەنگیی کولتووری دەرفەتێکی هێژای ڕەخساند.

سپاسی هەموو بەشداران و مۆدێراتۆر سۆزدار جەعفەرزادە دەکەین بۆ ئەم ئێوارە لەبیرنەکراوە. سپاسییەکی تایبەت بۆ حەلیم یوسف بۆ چیرۆکە سەرنجڕاکێشەکانی کە ماوەیەکی درێژ لە بیرەوەریی ئێمەدا دەمێننەوە. هەروەها سپاسی “House of Resources Berlin” دەکەین کە پشتگیریی دارایی ئەم ئیڤێنتەی کرد.

Meldebogen für Vorfälle

NEUBIHAR

FORSCHUNG