caret-down caret-up caret-left caret-right

30 Jahre Yekmal

Wir suchen Verstärkung

LERNEN IST LICHT

کۆنسێرتی هاوینەی تەمبوور لە ماینتس

لقی کۆمەڵەکەمان لە ماینتس کۆنسێرتی هاوینەی تەمبووری پێشکەش کرد کە یەکماڵ لە چوارچێوەی پڕۆژەی “موزیک فێربیندت” بە هاریکاریی دۆستانەی Bundesmusikverbandes Chor & Orchester e.V. بەڕێوەی دەبات.

لە ئایاری ٢٠٢٢ بەدواوە منداڵانی ٨ تا ١٣ ساڵانی ئێمە بەجۆشوخرۆشەوە تەمبوور لێ دەدەن. لە دەستپێکی پڕۆژەکەوە منداڵان فێری پارچەموزیکی وەڵات و کولتوورە جیاوازەکان بوونە و لەگەڵ گۆرانی یەکانگیری دەکەن.

منداڵان چێژ لە ئافراندنی موزیک وەردەگرن، بە پشتگیریی دایکان و باوکانیان، خوشک و براکانیان و میوانەکانی دیکە و هاریکاریی خۆبەخشانەی چەند دایک و باوکێک لە ڕووی ڕێکخستنەوە، توانیمان بەر لە پشووی هاوین  کۆنسێرتێکی خۆش ساز بکەین.

سپاسی مامۆستای موزیک دەکەین کە بەدڵسۆزی و دیسپلینێکی گەورەوە هاوڕێیەتی منداڵەکانمان دەکات لە ڕێگەی موزیکدا.

سپاسی هەموو ئەو منداڵانە دەکەین کە بەشدارن لە پڕۆژەکەدا و هیوای زۆر کۆنسێرتی دیکەی خۆشیان بۆ دەخوازین.

هەروەها دەمانەوێت سپاسی تەواوی تیمی Bundesmusikverbandes Chor & Orchester e.V. بکەین کە ڕێی بۆ ئەم پڕۆژە سەرنجڕاکێشە خۆش کردووە.

ئێمە بە هیوای زۆر ساڵی دیکەی خۆشین پێکەوە.

یەکماڵی ئێوە

Meldebogen für Vorfälle

NEUBIHAR

FORSCHUNG