caret-down caret-up caret-left caret-right

30 Jahre Yekmal

Wir suchen Verstärkung

LERNEN IST LICHT

کۆنسێرتی گرووپی تەمبوور و هەڵپەڕکێ لە ماینتس

گرووپەکانمان لە پڕۆژەی تەمبوور و هەڵپەڕکێ لە ماینتس بەبۆنەی هاتنی پشووی هاوینی ٢٠٢٤ کۆنسێرتێکیان ساز کرد. دایکان و باوکان و خوشک و برایانی بەشدارانی هەردوو پڕۆژەکە لەگەڵ چەندین خێزانی دیکەی پەیوەندیدار ئامادەی کۆنسێرتەکە بوون.

گرووپی تەمبوور توانی لەپاڵ موزیکدا بە چەندین زمان گۆرانی پێشکەش بکات – بە تایبەت بە کورمانجی و کرمانجکی. گرووپی هەڵپەڕکێش بەشێوەیەکی سەرکەوتوو چەندین جۆری هەڵپەڕکێی کوردی پێشکەش کرد.

تامەزرۆیی منداڵان و جەوانانی بەشدار لە ئاستێکی بەرزدا بوو. دایکان و باوکان بە چەپڵەکانیان هانی منداڵەکانیان دا. ئەمەش تامەزرۆیی ئەوانی زیاتر کرد تا بە دیسپلینەوە هونەرەکانی خۆیان پێشکەش بکەن.

دواتر مامۆستای تەمبوور زانا دوورشوون چەند بەرهەمێکی موزیکی پێشکەشی خێزانەکان کرد و ڕێخۆشکەر بوو تا دایکان و باوکانیش گۆرانی بڵێن.

سپاسی تیمی خۆبەخشی لقی یەکماڵ لە ماینتس، مامۆستای هەڵپەڕکێ زیلان ئای و مامۆستای تەمبوور زانا دوورشوون دەکەین بۆ ڕەنج و ماندووبوونیان. سپاسێکی تایبەتیش بۆ منداڵان و جەوانەکانمان کە سەرکەوتوانە کۆنسێرتەکەیان پێشکەش کرد.

هەروەها سپاسی وەزارەتی پەروەردە و تۆژینەوەی ئەڵمانیای فیدڕاڵ دەکەین لە بەرانبەر پشتگیریی دارایی لە منداڵەکانمان.

ئێمە بە هیوای کۆنسێرتی دیکەی گەورەین.

Meldebogen für Vorfälle

NEUBIHAR

FORSCHUNG