caret-down caret-up caret-left caret-right

30 Jahre Yekmal

Wir suchen Verstärkung

LERNEN IST LICHT

کتێبی گەنجینەی وشە سەرەکییەکان بڵاوکرایەوە

کتێبی گەنجینەی وشە سەرەکییەکان – Gencîneya Peyvên Bingehîn کە لە لایەن یەکێتیی مامۆستایانی کورد لە ئەورووپا بە هاریکاریی ئەکادیمیای یەکماڵ ئامادەکرابوو، بڵاو کرایەوە. ئەم کتێبە بەڕێکوپێکی وشەی نوێ پێشکەشی خوێندکارانی فێرگەکان کە بەشداری لە وانەکانی زمانی کوردیدا دەکەن، مامۆستایانی زمانی کوردی و ئەو کەسانەی دەیانەوێت کوردی فێر ببن، دەکات.

لە کتێبەکەدا ٣٣ بابەتی سەرەکی هەن کە لە فێرکاریی زۆرینەی زمانەکاندا زیاتر بەکاردەهێندرێن. بۆ هەر بابەتێک ١٥ وشە دەستنیشان کراون کە لە ژیانی ڕۆژانەدا پێگەیەکی بەرزیان هەیە. هەم بە هۆکاری ئەو بابەتانەی هەڵبژێردراون، هەمیش لە سایەی ئەو وێنە و شێوازە فێرکارییانەی بەکارهێندراون، ئەم کتێبە دەتوانێت لە باخچەی ساوایان بۆ منداڵانی خوار ٦ ساڵان، فێرخوازانی سەرەتایی و ناوەندی، هەروەها فێرکاریی کوردی بۆ گەورەساڵان بەکاربهێندرێت.

لەبەرئەوە، ئەم کتێبە بۆ مامۆستایانی زمانی کوردی وەک ماتەریاڵێکی سەرەکییە. ئەو کەسانەش کە دەیانەوێت سەربەخۆ فێری کوردی ببن یان ئەو کەسانەی کوردی دەزانن بەڵام دەیانەوێت وشەی ئەڵمانی فێر ببن، دەتوانن سوودی لێ وەربگرن.

لە ئامادەکردنی کتێبەکەدا زاراوەی کورمانجی بە بنەما گیراوە، بەڵام لە لاپەڕەی دووەمی هەر بابەتێکدا وشەکان بە ئەڵمانی و کورمانجیش خراونەتەڕوو. هەروەها لە لاپەڕەی چوارەمی هەر بابەتێکدا، فێرخوازان دەتوانن لەپاڵ ئەڵمانیدا هەموو وشەکان بە زاراوەکانی کورمانجی، سۆرانی، کرمانجکی (زازاکی) ببینن. بەم تایبەتمەندییانە، ئەم کتێبە یەکەم نموونەی ماتریاڵی فێرکارییە کە بە شێوەی فرەزمانی ئامادەکرابێت. هەربۆیە ئەم کتێبە دەکرێت بۆ فێربوونی کورمانجی، سۆرانی، کرمانجکی و ئەڵمانیش بەکاربهێندرێت.

کتێبەکە لە لایەن هاوکارمان مامۆستا عەبدولقادر ئولوماسکان بە ڕەنج و هاوکاری چەندین مامۆستای کوردی ئامادە کراوە. هەروەها بەرپرسی ئەکادیمیای یەکماڵ شەریف دەرنجە پێشەکییەکی بۆ کتێبەکە نووسیوە.

بۆ کڕینی کتێبەکە، تکایە لە ڕێی ئەم ئیمەیڵەوە پەیوەندی لەگەڵ ئەکادیمیای یەکماڵ بگرن – نرخ: ١٥ یۆرۆ:

akademie@yekmal.de

Meldebogen für Vorfälle

NEUBIHAR

FORSCHUNG