لێكۆڵینه‌وه‌كه‌مان به ناونیشانی «ژیانی كورد له به‌رلین؛ ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی چه‌ندێتی» وه‌ك كتێب به زمانی ئه‌ڵمانی چاپ كرا.
جڤاكی كورد به هه‌موو فره‌ڕه‌نگی و جیاوازییه‌كانی خۆیه‌وه یه‌كێک له گه‌وره‌ترین جڤاكه‌كانی به‌رلینه. ئاماری فه‌رمی نییه، به‌ڵام پێشبینییه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ١٠٠ تا ١٥٠ هه‌زار كورد له به‌رلین ده‌ژین. ژماره‌ی كوردان هه‌رچه‌نده زۆریش بێت، له لێكۆڵینه‌وه زانستییه‌كان و سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تدا وه‌ک كورد ئاماژه‌یان پێ ناكرێت. هه‌ر بۆیه زانیارییه‌كان ده‌رباره‌ی ژیانی جڤاكی و زمانی كوردان، هه‌روه‌ها ئه‌و كێشانه‌ی له ڕووی ژیانی جڤاكی، سه‌ختیی به‌شداربوون له چالاكییه جڤاكی و فه‌رهه‌نگییه‌كان، به‌شداریی سیاسی و ڕێكخراوه‌یی زۆر كه‌من. هه‌روه‌ها نازانرێت كوردان چۆن ده‌ڕواننه سیاسه‌تی ئینتیگراسیۆن (خۆگونجان).
ئه‌كادیمیای یه‌كماڵ كه به‌شێكی نوێی یه‌كماڵه، لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی به‌رفره‌وانی ئه‌نجام دا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م بۆشاییه كه‌مێک پڕ بكاته‌وه و زانیاریی زانستی ده‌رباره‌ی ژیانی جڤاكی و زمانیی كوردان له به‌رلین بخاته‌ڕوو.
ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كه زۆر لایه‌نی ژیانی فره‌زمانی و فره‌كولتووریی كوردان ڕوون ده‌كاته‌وه. هه‌روه‌ها به‌رچاوڕوونی ده‌دات ده‌رباره‌ی ژیانی جڤاكه كۆچبه‌ره‌كانی دیكه‌ش. گرافیک و تابلۆكان چه‌ندین زانیاریی دیمۆگرافی، ستاتۆی په‌روه‌رده‌یی، به‌كارهێنان و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ زمان، ناسنامه، به‌شداریی سیاسی و جڤاكی ده‌خه‌نه‌ڕوو. هه‌روه‌ها لێكۆڵینه‌وه‌كه سه‌رنج ده‌خاته سه‌ر فكر و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ جڤاكه‌كانی دیكه، ستاتۆی هاوڵاتیبوون، جیاكاری، په‌یوه‌ندی و تۆڕه‌جڤاكییه‌كان، باوه‌ڕیی ئایینی و خزمه‌تگوزارییه‌كانی ده‌وڵه‌ت.
له‌به‌رئه‌وه‌ی نموونه‌ی دیكه‌ی هاوشێوه‌ی ئه‌م خه‌باته زۆر نین، ئێمه پێمان وایه ئه‌نجامی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه ده‌توانێت باشتر به‌رپرسانی داموده‌زگه‌كانی ده‌وڵه‌ت ئاگادار بكاته‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی سیاسه‌تی هۆشیارتر و به‌سوودتر پێشبخه‌ن له به‌رانبه‌ر كورد و جڤاكه كۆچبه‌ره‌كانی دیكه‌ی به‌رلین. هه‌ر بۆیه ئێمه هیوادارین ئه‌م كتێبه ببێته هاریكار بۆ هه‌موو داموده‌زگه جڤاكی و ده‌وڵه‌تییه‌كان له كاتی ئاماده‌كردن و پێشكه‌شكردنی خه‌بات و چالاكییه‌كانیاندا له‌پێناو بونیادنانی په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزتر له‌گه‌ڵ كوردان و جڤاكه كۆچبه‌ره‌كانی دیكه.
ده‌توانن له‌م لینكه‌وه كتێبه‌كه په‌یدا بكه‌ن: