کەناڵی “ژن تی ڤی” چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ بەڕێوەبەری کۆمەڵەکەمان گونای داریجی ئەنجام داوە. لەو چاوپێکەوتنەدا سەرنج دەخرێتە سەر ژیان و کارەکانی گونای خانم لە کوردستان و تورکیا، هەروەها چیرۆکی ٢٧ ساڵی لەگەڵ یەکماڵ. لە درێژەی چاوپێکەوتنەکەدا گونای خانم باسی کار، پڕۆژە و چالاکییەکانی یەکماڵ دەکات کە لەگەڵ تیمێکی سەرکەوتوو و لێهاتوو بەڕێوەی دەبات و لە ساڵانی ڕابردوودا بواری کارەکانی بەرفرەوان بووە.
سپاسی پێشکەشکاری چاوپێکەوتنەکە ڕەنگین کاردەلەن و تەواوی تیمی “ژن تی ڤی” دەکەین کە لە بەرلین سەردانیان کردین. “ژن تی ڤی” لە بواری میدیادا کاری زۆر باش دەکات بە تایبەت بۆ خستنەڕووی بەرەوپێشچوونی ژنان.
ئێوە دەتوانن تەواوی چاوپێکەوتنەکە لە ڕێی ئەم بەستەرەوە ببینن: