caret-down caret-up caret-left caret-right

30 Jahre Yekmal

Wir suchen Verstärkung

LERNEN IST LICHT

“بە درێژایی ڕووبارەکانی کوردستان – گەشتێک بۆ دەریاچەی ئوورمیە و دەریاچەی وان”

لە چوارچێوەی ڕۆژانی کولتووری کوردیدا، ڕۆژی ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٤ ئیڤێنتێک بە ناوی “بە درێژایی ڕووبارەکانی کوردستان – گەشتێک بۆ دەریاچەی ئوورمیە و دەریاچەی وان” ساز کرا.

ئیڤێنتەکە لە هۆڵە جوانەکەی ئینیسیاتیڤی سپۆر لە بەرلین بەڕێوەچوو. نووسەر ئایهان ئوورمییە بە هاریکاریی خوێندکاری دکتۆرا شەرمین گوڤەن بە شێوازی وۆرکشۆپ و نواندن پیشانی دایکان و باوکان و منداڵانی زارۆخانەی پییا-کرۆیتسبێرگ-ی دا کە چۆن چەم و ڕووبارەکان دروست بوون.

منداڵان لەگەڵ دایکان و باوکانیان بەشێوەیەکی زیرەکانە ڕۆڵبینینی “ئاو” و “زەوی”یان لەئەستۆ گرت. سەرەتا ڕووبارەکان، دەریاچەی وان و دەریاچەی ئوورمیە ناسێندران. منداڵەکان کە ڕۆڵی ئاویان دەگێڕا، دواتر بوون بە ڕووبارەکانی دیجلە و فورات. پاشان دەست لەنێو دەست چوونە پێشانگەی شەرمین گوڤەن کە لە نهۆمی خوارەوەی بیناکە کرابوویەوە.

لە پێشانگەکەدا میوانەکان دەتوانن دەربارەی بابەتی کەمبوونەوەی ئاو لە کوردستان بە چەندین شێواز زانیاری وەربگرن: لە ڕێی ڤیدیۆ، نووسینی دەنگی و زانیاریی نووسراو هەم بە کوردیی کورمانجی هەم بە ئەڵمانی. منداڵان پاش ئەوەی لە وانەیەکی هۆڵەکانی پێشانگەکە بەشدارییان کرد، کۆتاییان بەم ڕۆژە پڕ لە فێرکاری و شادییە هێنا.

ڕۆژێکی سەرکەوتوانە بوو. ئەزموونێکی بێوێنە و زیرەکانە بوو بۆ بەشداران کە تیایدا ڕەچاوی لایەنی فێرکاری و لایەنی شادی کرابوو.

Meldebogen für Vorfälle

NEUBIHAR

FORSCHUNG