caret-down caret-up caret-left caret-right

30 Jahre Yekmal

Wir suchen Verstärkung

LERNEN IST LICHT

ئێسن: پیرۆزبایی لە دەرچوانی یەکەمین کۆرسی MiA-2023 دەکەین

ڕۆژی هەینی ٢٣ی حوزەیران یەکەمین کۆرسی MiA بۆ ساڵی ٢٠٢٣ کۆتایی هات. ١٢ ژن بەسەرکەوتوویی کۆرسی سەرەتایی زمانی ئەڵمانی «لە ژنەوە بۆ ژن»یان تەواو کرد.

لە ڕۆژی کۆتاییدا، بەشدارانی کۆرسەکە پێکەوە لەنێو شاردا گەڕان، سەردانی پێشانگەی کاری ئێسن-یان کرد و بە شێوەیەکی ئافرێنەرانە کاتی خۆیان بەسەر برد. بەر لە هەر شتێک، ئەوان لە کۆمەڵدا هێزی خۆیان بارگاوی کردەوە و زانینی خۆیان لە زمانی ئەڵمانیدا بەبێ فشار لە شوێنێکی سەقامگیردا فرەوان کرد.

ئێمە پیرۆزبایی لە هەموان دەکەین و سپاسی مونیرە والی لە گرووپی ژنانی فرەکولتوور دەکەین بۆ هاوکارییە مەزنەکەی. 

ئەگەر ئێوەش دەتانەوێت لە کۆرسی داهاتوو بەشداری بکەن، تکایە پەیوەندیمان لەگەڵ بگرن بۆ ئەوەی پێشوەخت ناوتان تۆمار بکەین.

Meldebogen für Vorfälle

NEUBIHAR

FORSCHUNG