caret-down caret-up caret-left caret-right

30 Jahre Yekmal

Wir suchen Verstärkung

LERNEN IST LICHT

ئێسن: وۆرکشۆپێکی ژینگەپارێزی دەربارەی “بەردەوامی”

لقی کۆمەڵەکەمان لە شاری ئێسن  ڕۆژی ٢٦ی ئایار وۆرکشۆپێکی ساز کرد دەربارەی دۆزینەوەی جێگرەوەی بەردەوام بۆ ئەو کەرەستانەی ڕۆژانە تەنها جارێک بەکاری دێنین و دواتر دەبنە زبڵ و ژینگە پیس دەکەن.

هەر کۆمەڵەیەک کە وۆرکشۆپ، ئاهەنگی منداڵان یان خێزانەکان ساز دەکات ئاشنایە بە کێشەکە: زۆر جار لە کۆتایی چالاکیدا ڕووبەڕووی زبڵوخاشاکی زۆر دەبینەوە. قاپی سەفەری، پاکێت، پارچەی کارە دەستییەکان – بەگشتی زۆر شتی تێکەڵاو هەن.

لەگەڵ پسپۆڕ مارتینا نیز لە “ئینسیاتیفی بەردەوامی“، بەفرەوانی گفتوگۆ کرا دەربارەی پرسیاری “ئێمە چۆن بتوانین فيستیڤاڵ و چالاکییەکانمان بە شێوەیەکی بەردەوام بە جۆرێک ڕێک بخەین کە کەم زبڵ بەرهەم بێنین؟”. کار لەسەر زۆر بژاردەی کۆنکرێتی کرا. ئاڵای قوماشی لە جیاتی میزەڵان، بتڵی هەمیشەیی خواردنەوەکان لە جیاتی بتڵی یەکجارەکی، بەکارهێنانی شووشە بۆ خواردنی دیلیڤەری تەنها بەشێک بوون لەو پێشنیازانەی کە خرانەڕوو. منداڵان کە بە گشتی دەربارەی بابەتی ژینگە بیرۆکەی گەورەیان هەیە، لە وۆرکشۆپی هاوتەریبدا شادمان بوون کە دەتوانن لەگەڵ خۆبەخشەکانی “کۆمەڵەی ئاژانسی خۆبەخشیی ئێسن” هەموو جۆرە بیرۆکەیەک بۆ ئافراندنی بەرهەمی بەرزتر لە کەلوپەلی بەکارهاتوو تاقی بکەنەوە.

ئێمە سپاسی مارتینا نیز لە “ئینسیاتیفی بەردەوامی” دەکەین بۆ ئەو هەموو بیرۆکە کۆنکرێت و بەسوودانەی. هیوادارین ئێستا لەگەڵ کۆمەڵەکانی سەر بە “ناوەندی ڕێزگرتن” بتوانین ئەو بیرۆکانە جێبەجێ بکەین.

وۆرکشۆپەکە بەشێکە لە پڕۆژەکەمان بە ناوی “بەردەوامی” کە لەلایەن هەرێمی نۆردڕاین ڤێستفالن کۆمەکی دارایی دەکرێت.

Meldebogen für Vorfälle

NEUBIHAR

FORSCHUNG