caret-down caret-up caret-left caret-right

30 Jahre Yekmal

Wir suchen Verstärkung

LERNEN IST LICHT

دووەمین تاشتێی ڕاهێزان لە چوارچێوەی پڕۆژەی “STAP vorwärts” لە بەرلین بەڕێوەچوو

ڕۆژی شەممەی ڕابردوو (١٨ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٣) لە چوارچێوەی پڕۆژەی “STAP vorwärts“دا دووەمین  تاشتێی ڕاهێزان لە ناوەندی خێزانیی ڕەنگین لە بەرلین بەڕێوەچوو. ئەم بەرنامە مانگانەیە بە تایبەتی بۆ ئەو دایک و باوکانەیە کە پاشخانی کۆچبەرییان هەیە. مەبەست ئەوەیە ڕۆڵ و بەشدارییان لە باخچەی ساوایان و فێرگەکان بەهێزتر ببێت. لە هەمان کاتدا، منداڵان دەتوانن بەشداری چەند چالاکییەکی ئافرێنەرانە بن کە پێشخستنی زمانی کوردیشی تێدایە.

لەم تاشتێیەدا دەروونناس و بەڕێوەبەری ململانێکان تامارا ئوتوکارت سەردانی ئێمەی کرد و لەسەر بابەتی “پەیوەندی؛ تێگەیشتن لە خۆت و کەسانی دی، پێکەوە قسە بکەن – بەبێ هەڵەتێگەیشتن. لە دۆخی گفتوگۆی سەختیشدا، لە پەیوەندیدا بمێننەوە.” قسەی کرد. بەشێک لە دایکان و باوکان سەرنجیان خستە سەر گرنگیی متمانەبەخۆبوون لە پەیوەندیدا، هەستنەکردن بە نائارامی، ئامادەبوون بۆ بارودۆخی گفتوگۆ و بیرکردنەوە لە ستراتیژییەکانی. هەروەها ڕا و بۆچوون ئاڵوگۆڕ کرا لەسەر شێوازە جیاوازەکانی پەیوەندی و دەرفەت و مەترسییەکانیان.

هەر لە چوارچێوەی بەرنامەکەدا وۆرکشۆپێکی هەڵپەڕکێی منداڵان هاوئاهەنگ لەگەڵ کورمانجی کرایەوە. دواتریش منداڵان ڕوویان لە وێنەکێشان و نەخش و نیگار کرد. لەگەڵ ئەوەشدا پێکەوە بە کوردی قسەیان کرد. بیرۆکە ئەوە بوو کە نەک تەنیا دایکان و باوکان، بەڵکوو منداڵەکانیشیان بەشداری ڕاهێزانی خۆیان بن و تواناکانی خۆیان بدۆزنەوە.

وەزارەتی کار، کاروباری جڤاکی، یەکسانیی زایەندی، ئینتیگراسیۆن، فرەڕەنگی و دژەهەڵاواردن لە سێناتی بەرلین لە چوارچێوەی بەرنامەی بەشداریپێکردن و ئینتیگراسیۆندا پشتگیریی دارایی پڕۆژەی “STAP vorwärts” دەکات.

Meldebogen für Vorfälle

NEUBIHAR

FORSCHUNG