caret-down caret-up caret-left caret-right

30 Jahre Yekmal

Wir suchen Verstärkung

LERNEN IST LICHT

یەکماڵ لە هەرێمی ڕاینلاند پفالتس دوو ڕاپرسی لەنێو دایکان و باوکانی کورد و منداڵەکانیان ئەنجام دەدات

لە چوارچێوەی پڕۆژەی “Empowerment kurdischer Kinder \ بەهێزکردنی منداڵانی کورد”دا، لقەکەمان لە شاری ماینتس دەست بە ئەنجامدانی دوو ڕاپرسی لەنێو دایکان و باوکان و منداڵەکانیان لە سەرانسەری هەرێمی ڕاینلاند پفالتس دەکات.

منداڵان وەک خوێندکاری فێرگەکانی ئەڵمانیا لە ڕاپرسیی یەکەمدا ئەزموون، بیر و تێڕوانینی خۆیان دەربارەی نەژادپەرستیی دژەکورد دەخەنەڕوو. هەروەها دایکان و باوکانیش لە ڕاپرسی دووەمدا هۆکار، گەشەکردن، ئەنجام و کاریگەرییەکانی بەلاوەنانی خوێندکارانی کورد لە فێرگە ئەڵمانییەکاندا هەڵدەسەنگێنن.

ڕاپرسیی یەکەم ڕاستەوخۆ لەگەڵ خوێندکارانی کوردی هەرێمی ڕاینلاند پفالتس-ە کە تیایدا یەکماڵ دەیەوێت لێکۆڵینەوە لەسەر ڕەفتارە نەژادپەرستییەکان هەم بەرانبەر منداڵانی فێرگە کە بەشداری ئەم ڕاپرسییە دەبن هەم بەرانبەر هاوپۆلەکانیان بکات – بە تایبەتیش ئەزموون و برینەدەروونییەکان بەهۆی هەڵوێستی نەژادپەرستی. هەروەها دەمانەوێت پێشنیازی چارەسەری لە ڕوانگەی منداڵانی فێرگەوە بدۆزینەوە.

ڕاپرسیی دووەم بۆ ئەو دایک و باوکە کوردانەیە کە منداڵەکانیان لە فێرگەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی ڕاینلاند پفالتس دەخوێنن. پرسیار ئاراستەی دایکان و باوکان دەکرێت دەربارەی ئەزموونی پەیوەندی لە نێوان منداڵانی فێرگە، پەیوەندی لە نێوان دایکان و باوکان و منداڵەکانیان هەروەها پەیوەندی لە نێوان دایکان و باوکان و کارمەندانی فێرگە.

ترس، ڕەخنە، هیوا و پێشنیازەکانی دایکان و باوکانی کورد بۆ چارەسەرکردنی ڕەفتارە نەژادپەرستییەکانی هاوپۆل و مامۆستایان هەروەها کارمەندانی فێرگە، دەبنە ئەنجامی گرنگی لێکۆڵینەوە زانستییەکەمان.

بۆ لقی ئێمە لە ماینتس گرنگە، نەژادپەرستیی دژەکورد کە نەک تەنها لەنێو گەورەساڵاندا بەڵکوو لەنێو منداڵ و جەوانانیشدا بەڕوونی دەبیندرێت، بخرێتە بەر چاوان، گفتوگۆی لەسەر بکرێت و چارەسەر بکرێت.

ئێمە جارێکی دیکە سپاسی aidFIVE gGmbH و “دۆیچە سۆسیال لۆتەری” دەکەین کە بە پشتگیریی دارایی دەرفەتی دەستپێکردنی ئەم پڕۆژەیان ڕەخساند. هەروەها سەرکەوتن بۆ هاوکارەکانمان لەم پڕۆژەیە دەخوازین و بە هیوای ئەنجامی بەسوودین.

لەپێناو بەرهەمداری و متمانەی زانستیی پڕۆژەکە، داوا لە هەموو دایکان و باوکان و منداڵەکانیان دەکەین بە شێوەیەکی کراوە، ڕوون و دروست وەڵامی پرسیارەکانی هەردوو ڕاپرسییەکەمان بدەنەوە. ڕاستگۆیی ئێوە دەنگی ئێمە و سەرکەوتنی هاوبەشمانە.

بۆ بەشداریکردن و زانیاریی زیاتر دەربارەی هەردوو ڕاپرسییەکە تکایە پەیوەندی لەگەڵ لقی یەکماڵ لە ماینتس بگرن:

Bürogemeinschaft

Walpodenstraße 10, 55116 Mainz

Büro:  06131 – 90 52 65

Mobil:  0163 – 521 9350

E-Mail: buro-mainz@yekmal.de

 

Meldebogen für Vorfälle

NEUBIHAR

FORSCHUNG