سەرەڕای ئەوەی کوردان لە وەڵاتی خۆیان ڕووبەڕووی ناحەقی دەبنەوە و مافەکانیان پێشێل دەکرێت، لە دیاسپۆرا و ئەڵمانیاش دوژمنایەتی دەکرێن. ئەم بارودۆخە دەبێتە هۆکار کە کورد نەتوانن بەشێوەیەکی باش بەشداری لە ژیانی جڤاکی بکەن و بەشی خۆیان وەربگرن. لە یەکەمین چالاکیی ڕۆژەکانی کولتووری کوردی سەرج دەخرێتە سەر ئەم باسە و پسپۆڕانی کۆمەڵەکەمان، ڕۆشنبیر و سیاسەتمەدار لە چوارچێوەی گفتوگۆیەکدا قسە لەو بارەیەوە دەکەن.
بەشداران:
فاتمە کەسەر – ژنانی کۆچبەر بۆ سێکولاربوون و خۆبەڕێوەبردن
گونای دارجی – کۆمەڵەی یەکماڵ
پڕۆفیسۆر دکتۆر کەنان ئەنگین – زانکۆی ئاککۆن بۆ زانستە مرۆڤایەتییەکان
فرات کۆچاک – ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی بەرلین (پارتی چەپ)
شانه حاجی – جڤاکی کورد لە ئەڵمانیا
بەڕێوەبەر: دکتۆر اشار کرغز
ڕێکەوت: ١٧ی ئاداری ٢٠٢٣
کاتژمێر: ١٧ – ١٩
ناونیشان: Rathaus Neukölln, BVV-Saal, 1. OG
Karl-Marx-Straße 83, 12043 Berlin-Neukölln
دوای گفتوگۆکە، بەمەبەستی کۆکردنەوەی کۆمەک خواردن پێشکەش دەکرێت. داهاتەکە ڕادەستی «سەنتەری موزیکی ما» دەکرێت لە ئامەد. ئەو سەنتەرە کاری پەروەردەیی و هونەری پێشکەشی ئەو منداڵانە دەکات کە لە ناوچە بەرکەوتووەکانی بوومەلەرزە دەژین. بۆ زانیاریی زیاتر: https://yekmal.com/so/huner_lepenaw_hiwa/