caret-down caret-up caret-left caret-right

30 Jahre Yekmal

Wir suchen Verstärkung

LERNEN IST LICHT

دیداری ناوخۆییی یەکماڵ سەرکەوتوانە بەڕێوەچوو

یەکێتیی خێزانە کوردستانییەکان لە ئەڵمانیا – یەکماڵ ڕۆژانی ٢٤ تا ٢٦ی نۆڤەمبەر دیداری ناوخۆیی ساڵی ٢٠٢٣ی بەشێوەیەکی سەرکەوتوو لە بینای “Diversity Lab” لە ڤێندیش ڕیتس ئەنجام دا.

لەم دیدارە سێ ڕۆژییەدا، بەڕێوەبەرانی بەش، لق و پڕۆژەکانی یەکماڵ لە سەرانسەری ئەڵمانیا بەشدار بوون. ڕۆژەڤی سەرەکیی دیداری ئەمساڵ پێشکەوتنی سازمانگەری و جێگیرکردنی بەش و لقەکان بوو. بەرنامەی دیدارەکە لە لایەن فیلیپ لارمان لە ئەکادیمیای VAMOSی سەر بە IMAP GmbH بەڕێوە دەبرا.

لە کەشوهەوایەکی ئارام و بەرهەمهێنەردا، بەشداران گفتوگۆیان لەسەر لایەنە جۆراوجۆرەکانی سازمانگەریی کاری کۆمەڵەکەمان کرد. سەرنجەکان نەک تەنیا لەسەر دۆخی ئێستا، بەڵکوو لەسەر پێشکەوتنەکانی داهاتووش بوو.

گفتوگۆیەکی بەجۆش هەبوو، بە تایبەتی لەسەر هێڵکاریی کۆمەڵەکەمان (Organigram)، ئاراستەی داهاتووی ئەکادیمیای یەکماڵ، ڕوانگەکانی جێگیرکردنی لقە نوێیەکانی یەکماڵ و گرنگی پێشخستنی پڕۆژەکان و بونیادنانی ساختاری دیجیتاڵ. بەڕێوەبەران لەسەر هەموو ئەم خاڵانە ڕێککەوتن و بەم شێوەیە دیدارەکە ئەنجامی خۆی بەدەستهێنا.

بەشداران زۆر ڕەزامەند بوون لە ڕۆژەڤ، ناوەڕۆک و پڕۆسەی ڕێکخراوەیی دیدارەکە و بە هێزی زیاترەوە لێی دەرچوون. لە تەک ڕۆژەڤی سەرەکیی دیدارەکە، بەرنامەیەکی کولتووری هەبوو کە موزیک، هەڵپەڕکێ و گفتوگۆی لەخۆگرتبوو. هەروەها دیدارەکە زەمینەی بۆ بەشداران خۆش کرد تا پێکەوە بیروڕای خۆیان ئاڵوگۆڕ بکەن.

ئێمە لەدڵەوە سپاسی فیلیپ لارمان لە ئەکادیمیای VAMOSی سەر بە IMAP GmbH دەکەین بۆ پشتگیرییە بەرچاوەکەیان. هەروەها سپاسی هاوکارانی خۆمان دەکەین بۆ پێکەوەکارکردنی باش. ئەم دیدارە سەرکەوتوو بوو.

Meldebogen für Vorfälle

NEUBIHAR

FORSCHUNG