caret-down caret-up caret-left caret-right

30 Jahre Yekmal

Wir suchen Verstärkung

LERNEN IST LICHT

یەکماڵ لەگەڵ دامودەزگە پەروەردەییەکانی ئێسن لە دژی نەژادپەرستی و هەڵاواردن لە دایەلۆگدایە

ماوەیەکە لقی یەکماڵ لە ئێسن بەشداری لە زنجیرەدایەلۆگێک دەکات لەنێوان ڕێکخراوەکانی کۆچبەران و دامودەزگە پەروەردەییەکانی شاری ئێسن. دایەلۆگەکە تایبەتە بە بابەتی “نەژادپەرستی و ئەزموونەکانی وەدەرنانی لە ناوەندە فێرکاری و پەروەردەییەکان”.

پاش ئەوەی کۆبوونەوەی یەکەم لە هاویندا بەڕێوەچوو، ئەندامانی زنجیرە دایەلۆگەکە لە مانگی نۆڤەمبەردا بە ڕێبەرایەتیی ئاژانسی ئینتیگراسیۆن لە ئێسن و ئۆفیسی ئینتیگراسیۆن کۆبوونەوە تا لەسەر دانانی ستراتیژێکی ڕەخنەگری نەژادپەرستی و تووندوتیژی بۆ ژیانی ڕۆژانەی فێرگەکان گفتوگۆ بکەن.

لە دوایین کۆبوونەوەدا کە لە بێتسیرکی سێیەم لە ئێسن بەڕێوەچوو، بەشداران جەختیان لەسەر نیازی خۆیان کردەوە بۆ ئەوەی لە داهاتوو لە نزیکەوە زیاتر پێکەوە کار بکەن و درێژە بە گفتوگۆکانیان بدەن.

کەشوهەوای ئەو فێرگانەی کە ڕێژەیەکی زۆری خوێندکارانی بە پاشخان کۆچبەریان تێدایە، تا دەچێت زیاتر دەکەوێتە ژێر کاریگەریی جەنگ، پێشهاتە سیاسییەکان، شرۆڤەی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان، لێدوان و بڕیاری سیاسەتمەداران. مامۆستایان لە دابینکردنی ڕۆژێکی ناتووندوتیژ و بێ ململانێ لە فێرگەدا، ڕووبەڕووی بەربەستی گەورە دەبنەوە.

دامودەزگە فێرکاری و پەروەردەییەکان ئاماژەیان بۆ ئەوە کرد، دەیانەوێت هاوکاری و پشتیوانیی ڕێکخراوەکانی کۆچبەران بەدەست بێنن بەمەبەستی فەراهەمکردنی کەشوهەوایەکی ئارام لە فێرگەکان.

Meldebogen für Vorfälle

NEUBIHAR

FORSCHUNG