caret-down caret-up caret-left caret-right

30 Jahre Yekmal

Wir suchen Verstärkung

LERNEN IST LICHT

چالاکیی دروومانی «ڕێچکەی مڵە» لە بەرلین بەڕێوەچوو

ڕۆژی ٢ی تەمووزی ٢٠٢٣ لە چوارچێوەی پڕۆژەی “LOCATION CHANGE“دا، چالاکیی دروومانی ڕێچکەی مڵە لە گەلەریی بەرلین بەڕێوەچوو.

ئەم پڕۆژەیە بە هاوبەشی لەلایەن گەلەریی بەرلین، Jugend im Museum، کۆمەڵەی یەکماڵ و کۆمەڵەی Koopkultur ئەنجام درا و وەقفی شێرینگ پشتگیریی دارایی کرد. لە کاتی چالاکیی درووماندا، بەشداران دەیانتوانی ئاڵا بچووکەکانی خۆیان دیزاین بکەین و بەم شێوەیە بەدوای جیهانی شاراوەی مڵەکاندا بگەڕێن. هەروەها دەربارەی ئاڵا گەورە سمبوولییەکان گفتوگۆ کرا کە لەلایەن گرووپی دروومانی کۆمەڵەکەمان لەژێر ناوی «کامە نهێنی سەرنجڕاکێش لە قووڵاییەکاندا شاراوەن؟» ساز کرابوون.

مڵە کە ڕەنگێکی قاوەیی هەیە شەوانە زەوی دەکۆڵێت و بە ناویدا دەگەڕێت. قاچەکانی پێشەوەی وەک گاسنی کێڵاندنن، بەو قاچانە لە خاکی بەپیتدا ڕێگەی بەرین دەکۆڵێت.

مڵە بە گشتی بە دوای کرم، هێلکەی مارمێلکە و بوونەوەری دیکەی نێو خاکدا دەگەڕێت. بەڵام بە پێچەوانەی بانگەشە هەمیشەییەکان، ئەوان زۆر ‌حەزیان لە ڕەگی سەوزەوات نییە. تەنها کاتێک خواردنی پێویستیان دەستناکەوێت، جارجار ڕەگی سەوزەکان دەخۆن. سەرەڕای ئەوەش ژیان لەگەڵ ئەوان لە کێڵگەدا بە کێشەیە. هەموو شەوێک ئەوان چەندین مەتر زەویی تازە لەژێر ڕووی زەوی دەکێڵن، بە تایبەت ئەگەر خاکەکە تەڕ بێت وەک خاکی سەوزەوات. ئەو دەتوانێت ببێتە بەربەست لە بەردەم شینبوونی تۆو و سەوزەی تازەچێندراو.

لەگەڵ ئەوەشدا، هەتا ئەو کاتەی ژمارەیان زۆر نەبێت، پێویستە مرۆڤ خۆشحاڵ بێت بە هەبوونی ئەم هاوڕێیە لە باخچەکەیدا. لە زۆر شوێن بەهۆی ڕاوکردنیان، لەناوچوون. لەبەرئەوەش لە تەواوی وەڵات لە لیستی سووردان و لەژێر مەترسیی لەناوچووندان.


لێرە کۆمەڵێک وێنەیەکی چالاکییەکەمان هەن

Meldebogen für Vorfälle

NEUBIHAR

FORSCHUNG