ڕۆژی ١٤ی شوباتی ٢٠٢٠ كه هاوكاته له‌گه‌ڵ ڕۆژی ئه‌وین (ڤالانتاین) له یه‌كماڵ چالاكیی سێوی مێخه‌كڕێژی ساز كرا. سێوی مێخه‌كڕێژ سمبوولی ئه‌وین و ئاشتییه له فه‌رهه‌نگی كوردستان.
چالاكییه‌كه كاتژمێر ١٣ له كۆمه‌ڵه‌كه‌مان به‌ڕێوه‌چوو. كوردستانییانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان و دۆستانی بیانیی یه‌كماڵ به‌شداریان كرد. ئاماده‌بوان سێوی سووریا‌ن مێخه‌كڕێژ كرد بۆ ئه‌وه‌ی به دیاری پێشكه‌شی خۆشه‌ویست و ئازیزانیان بكه‌ن. ئه‌م چالاكییه كه جاری یه‌كه‌مه له ئه‌ڵمانیا ساز بكرێت، سه‌رنجی به‌شدارانی ڕ‌اكێشا.
ڕێكخه‌ری چالاكییه‌كه شاسوار مامه ده‌رباره‌ی سێوی مێخه‌كڕێژ گوتی، «سێوی مێخه‌كڕێژ نه‌ریتێكی كۆنی كورده‌وارییه كه ئه‌وینداران وه‌ك هێمای خۆشه‌ویستی پێشكه‌شی یه‌كتریان كردووه. هه‌روه‌ها له كاتی زیزبوونی ئه‌وینداران یان دۆستان له یه‌كتر، به‌مه‌به‌ستی ئاشتبوونه‌وه به‌كارهێنراوه. هه‌رچه‌نده مێژووی په‌یدابوونی ئه‌م نه‌ریته دیار نییه، به‌ڵام سه‌رچاوه‌ی نه‌ریته‌كه كوردستانه – به‌تایبه‌تیش ڕۆژهه‌ڵات و باشووری كوردستان.»
سه‌باره‌ت به چۆنه‌تیی مێخه‌كڕێژكردنی سێوه‌كه و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی، شاسوار گوتی، «بۆ دروستكردنی سێوێكی مێخه‌كڕێژ پێویستی به سێوێك و نزیكه‌ی ١٠٠ گرام مێخه‌ك هه‌یه (به گوێره‌ی قه‌باره‌ی سێوه‌كه ده‌گۆڕێت). هه‌روه‌ها دروستكردنی سێوێك به‌شێوه‌یه‌كی جوان و باش زیاتر له ٢ كاتژمێر ده‌خایه‌نێت. كاتێك سێوێك مێخه‌كڕێژ ده‌كرێت له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كدا سێوه‌كه وشك ده‌بێت به‌بێ ئه‌وه‌ی بڕزێت یان تێكچێت. دوای وشكبوونیش، ده‌یان ساڵ ده‌مێنێته‌وه به‌بێ له‌ده‌ستدانی بۆنی مێخه‌ك و شێوه‌ی سێوه مێخه‌كڕێژكراوه‌كه.»
هه‌رچه‌نده له ساڵانی پێشووتر ئه‌م نه‌ریته به‌ره‌و له‌ناوچوون چووه، به‌ڵام چه‌ند ساڵێكه سه‌رله‌نوێ سه‌ریهه‌ڵداوه‌ته‌وه و له‌نێو كوردانی كوردستان و هه‌نده‌ران بڵاوبووه‌ته‌وه.
هونه‌رمه‌ندی كورد سه‌یوان سه‌عیدیان كه خۆی خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه، نزیكه‌ی ١٥ ساڵه كار له‌سه‌ر زیندووكردنه‌وه‌ی ئه‌م نه‌ریته ده‌كات. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ساڵی ٢٠٠٥ ده‌ستی به پڕۆژه‌یه‌كی هونه‌ری كرد به‌ناوی «سێوی مێخه‌كڕێژ». له‌و كاته‌وه سێوی مێخه‌كڕێژ وه‌ك سمبوولی ئه‌وین و ئاشتی سه‌رله‌نوێ له‌نێو كورداندا گه‌شه‌ی كردووه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها ناوبراو هه‌مان پڕۆژه‌ی بردووه‌ته باشوور و باكووری كوردستان، توركیا و سوێد.