caret-down caret-up caret-left caret-right

30 Jahre Yekmal

Wir suchen Verstärkung

LERNEN IST LICHT

ئاهەنگی جەژنی نەورۆز بۆ منداڵان و خێزانەکان لە بەرلین بەخۆشی بەڕێوەچوو

ڕۆژی ٢٣ی ئاداری ٢٠٢٤ لە ناوەندی خێزانیی ڕەنگین لە بەرلین ئاهەنگەکەمان بەبۆنەی جەژنی نەورۆز کە تایبەت بوو بە منداڵان و خێزانەکان، بەخۆشی بەڕێوەچوو. 

ڕۆژی شەممە باران دەباری، بەڵام دۆخی باراناوی نەیتوانی ڕووخسارەگەشەکان و جۆشوخرۆشی جەژنی نەورۆز کە لە لایەن زارۆخانەکانی کیتا پییا و ناوەندی خێزانیی ڕەنگین-ی یەکماڵ ڕێکخرابوو، بگۆڕێت. 

کاتێک ئاسمان ناوبڕێکی دا، خۆبەخۆ بڕیارمان دا کە بەرنامەکەمان ببەینە دەرەوەی بیناکەمان. چالاکییەکانی وەک ڕەنگکردنی ڕووخساری منداڵان و هونەرە دەستییەکان – لە دەستبەند و ملوانکەوە بگرە تا نەخشاندنی سەر جانتا، لە نێو بیناکە بەڕێوەچوو. لە هەمان کاتدا میوانەکانمان ڕۆژێکی پڕ لە چالاکی و شادییان لە دەرەوە بەسەر برد.

ڕۆژەکەمان بە ئۆفەرێکی ناوەندی خێزانیی ڕەنگین دەستی پێکرد. منداڵانی جیاتەمەن، لەگەڵ بەشێک لە دایکان و باوکان بە یاوەری موزیکی خۆش بەشدارییان لە چەند چالاکییەکی وەرزشی کرد. سەرنجڕاکێشترینیان بازدان بوو بەسەر ئاگردا کە ئەمە نەریتێکی سەرەکیی جەژنی نەورۆزی کوردانە.

دواتر منداڵانی کیتا پییا ڤێدینگ بە جۆشوخرۆشەوە گۆرانیی نەورۆز و گۆرانییەکانی دیکەیان پێشکەش کرد. پاشان پێرفۆڕمانسێکی هاوشێوە لە لایەن منداڵانی کیتا پییا کرۆیتسبێرگ پێشکەش کرا. منداڵان جگە لە گۆرانییە ئامادەکراوەکانیان بۆ نەورۆز، هەروەها بە یاوەری موزیکی ڕاستەوخۆی مامۆستایەکی لێهاتوو، نمایشێکی سەمای سەرنجڕاکێشیان پێشکەش کرد. 

بێگومان هەڵکردنی ئاگری نەورۆز کە سمبوولی سەرەکیی نەورۆزە، لەبیر ناکرێت. بە یاوەری موزیکی ڕاستەوخۆی کوردی، پێکەوە لە دەوری ئاگری گەش هەڵپەڕکێمان کرد.

بەر لەوەی باران کۆتایی بە چالاکییەکانی دەرەوەمان بێنێت، گرووپی گۆڤەندی عەفرین چەند پێرفۆڕمانسێکی خۆشی هەڵپەڕکێی عەفرینیان پێشکەش کردین. هەروەها خێزانەکان بە ئۆفەرەکانی نێو بینای ناوەندەکەمان دڵخۆش بوون.

دایکان و باوکانی هەردوو زارۆخانەکە چەندین خواردن و خواردنەوەیان لەگەڵ خۆیان هێنابوو کە لەنێویاندا خواردنەوەی تازە و ڤافلی خۆشی تازە ئامادەکراو هەبوون. بە تایبەتی میوانە بچووکەکان بەمە زۆر شادمان بوون.

سەرەڕای کەشوهەوای نائارام، ئەمساڵیش ئاهەنگی جەژنی نەورۆزی منداڵان و خێزانەکان بە خۆشی، پێکەوەیی و فرەڕەنگیی کولتووری بەڕێوەچوو.

Meldebogen für Vorfälle

NEUBIHAR

FORSCHUNG