caret-down caret-up caret-left caret-right

30 Jahre Yekmal

Wir suchen Verstärkung

LERNEN IST LICHT

یەکماڵ لە هێرفۆرد جەژنی نەورۆزی پیرۆز کرد

لە ٢١ی ئاداری ٢٠٢٤دا لقەکانی یەکماڵ لە هێرفۆرد و بیلەفێلد پێکەوە بەرنامەیەکی جەژنی نەورۆزیان لە هۆڵی کرایز هێرفۆرد ساز کرد و تیایدا دەیان میوان ئامادە بوون. لەنێو میوانەکاندا چەندین خێزانی کورد، ئەندامانی ئەنجومەنی ئینتیگراسیۆن، نوێنەرانی کۆمەڵە لۆکاڵییەکانی سەر بە پارتیی چەپ، پارتیی سەوز و پارتیی سۆسیالدیموکرات و کاربەدەستانی شارەکە هەبوون.

سەرەتا بەڕێوەبەرانی هەردوو لقی یەکماڵ موراد مانگ و زەریفە حوسێن بەخێرهاتنی میوانەکانیان کرد. دواتر نوێنەری کرایزی هێرفۆرد ڕالف ستۆلتینگ، نوێنەری ئیدارەی شاری هێرفۆرد کێرستین فیبیگ هەروەها کارستین دۆگار نوێنەری نووسینگەی پەڕلەمانتاری ئەڵمانیا شتێفان شڤارتسە گوتەی پیرۆزباییان پێشکەش کرد.

ئاهەنگەکە بە پشتگیریی پڕۆژەی Fachstelle NRWeltoffen ساز کرا و ئان کریستین کلەینێرت بە ناوی پڕۆژەکەوە پەیامی پیرۆزبایی ناردبوو. دواتر سۆنیا گالە بەڕێوەبەری تیمی یەکماڵ لە NRW و زوبەیدە پۆڵات بەڕێوەبەری لقی یەکماڵ لە هێرفۆرد دەربارەی گرنگی نەورۆز و کار و چالاکییەکانی یەکماڵ زانیارییان دا.

جگە لە گوتەکان، چەندین بەرهەمی موزیکی پێشکەش کران. ئامێرە نەریتییەکانی کورد وەک دەف، تەمبوور و نەی جێگەیەکی گرنگیان هەبوو. هەروەها ئاوازی کوردی بە ئامێری کەمان لە لایەن زارا دەمیرکایا پێشکەش کرا. بەرنامە فەرمییەکە بە هەڵپەڕکێیەکی خۆش کۆتایی هات.

هەر لە چوارچێوەی ئاهەنگی نەورۆزدا پێشانگەیەکی وێنەیی دەربارەی کار و چالاکییەکانی یەکماڵ و هاوکارەکانمان لە ناوچەکە ئامادەکرابوو. سپاس بۆ هەموان، بە تایبەت بۆ Fachstelle NRWeltoffen لە بەرانبەر پشتگیری بۆ ئەم ئاهەنگەی نەورۆز.

نەورۆز پیرۆز بێت!

Meldebogen für Vorfälle

NEUBIHAR

FORSCHUNG