caret-down caret-up caret-left caret-right

30 Jahre Yekmal

Wir suchen Verstärkung

LERNEN IST LICHT

بەشداریی یەکماڵ لە فێستیڤاڵێکی شاری باد کرۆیتسناخ

کۆمەڵەکەمان یەکماڵ ڕۆژی شەممە ٦ی تەمووزی ٢٠٢٤ بەشێوەیەکی سەرکەوتوو بەشداری لە فێستیڤاڵی گەڕەکی پاریسە فیەرتێل-ی شاری باد کرۆیتسناخ کرد.

تیمە خۆبەخشەکەمان لە شارەکە توانی بە دانانی ستاندی خواردن کە لە خواردن و خواردنەوەی تازە پێکهاتبوو، سەرنجی میوانەکان بۆ خواردنی کوردی ڕابکێشێت.

هاوکارمان لەیلا کارا بەڕێوەبەری یەکماڵ لە باد کرۆیتسناخ تابلۆیەکی درەختی ژیانی بۆ منداڵان دروست کرد. چەندین منداڵ جێدەستی خۆیان لەسەر تابلۆکە نەخشاند و ناوی خۆیان لەسەر نووسی.

چالاکییەکی دیکەی یەکماڵ هەر لەو چوارچێوەیەدا، پێرفۆڕمانسی تەمبوور بوو لە لایەن گرووپی پڕۆژەی جەوانان. گرووپەکە لەگەڵ هەر دوو مامۆستاکەیان دەرفەتیان بۆ ڕەخسێندرا کە بە زمانی کوردی (کورمانجی و کرمانجکی) موزیک و گۆرانی پێشکەش بکەن.

ئێمە سپاسی تیمە خۆبەخشەکەمان لە شاری باد کرۆیتسناخ، هاوکارمان لەیلا کارا و هەردوو مامۆستای موزیک یوکسەل ئاسڵان و حوسێن کارا دەکەین بۆ ڕەنج و ماندووبوونیان. هەروەها سپاسی گرووپی جەوانان دەکەین بۆ پێرفۆڕمانسەکەیان.

سپاسی پاریتێتیشە ڤۆلفارتسفێرباند و کوارتیەماناجمێنت-ی شاری باد کرۆیتسناخ دەکەین بۆ پشتگیرییە گەورەکەیان.

کۆمەڵەکەمان ئێستا لە شاری باد کرۆیتسناخ سەرپەرشتی گرووپێکی گەورەی منداڵان، گرووپێکی جەوانان و گرووپێکی دایکان و باوکان دەکات کە فێری ئامێری موزیکیی تەمبوور دەبن و گۆرانی خۆشی کوردی دەڵێن. ئێستا ٢٧ فێرخوازمان هەیە و بە هیوای چالاکیی دیکەی گەورەین.

Meldebogen für Vorfälle

NEUBIHAR

FORSCHUNG