caret-down caret-up caret-left caret-right

30 Jahre Yekmal

Wir suchen Verstärkung

LERNEN IST LICHT

بەرنامەی پێشوازیی نەورۆز لە بەرلین سەرکەوتوانە بەڕێوەچوو

ئێوارەی پێنجشەممە ٢١ی ئاداری ٢٠٢٤ ئەندام، کارمەند، هاوڕێ و پشتگیرەکانی کۆمەڵەکەمان لە بەرنامەیەکی خۆشی پێشوازیی نەورۆزدا لە هۆڵی شارەوانیی شونەبێرگ Rathaus Schöneberg لە بەرلین کۆبوونەوە.

بەرنامەکە بە پیشاندانێکی ڤیدیۆیەک دەربارەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی کوردی دەستی پێکرد کە گرنگی ئەم جەژنەی لای کوردان و لە کولتووری کوردیدا دەردەخست.

بەڕێوەبەری یەکماڵ گونای داریجی بە گوتەیەک بەخێرهاتنی میوانەکانی کرد. دواتر تۆرستن ڤیشنێڤسکی-ڕوشین ڕاوێژکاری فێرگە و هاریکاریی جەوانان لە DPW Landesverband Berlin گوتەیەکی پێشکەش کرد.

هەروەها قاسم تاهیر ساڵح پەڕلەمانتاری پارتیی سەوز و بەڕێوەبەری گرووپی “ژیانی کورد لە ئەڵمانیا” لە پەڕلەمانی ئەڵمانیا و گۆکای ئاکبولوت پەڕلەمانتاری پارتیی چەپی ئەڵمانیا گوتەیان پێشکەش کرد.

٢١ی ئادار لە هەمان کاتدا ڕۆژی نێونەتەوەیی تێکۆشان لە دژی نەژادپەرستییە. هاوکارمان مەریخ ئەرگون بەڕێوەبەری ناوەندی فرەڕەنگیی ئینتەرسێکسیۆنال دەربارەی کار و چالاکییەکانی یەکماڵ لە تێکۆشانی دژ بە نەژادپەرستی و هەڵاواردن زانیاری دا.

کەشوهەوای هۆڵەکە بە پێرفۆڕمانسی موزیکیی هونەرمەندانی لێهاتوو چریکە هەورامی و فەرهاد ئەمینی زیاتر گەرم بوو و میوانەکانیان بۆ هەڵپەڕکێ هان دا.

بەرنامەی پێشوازیی نەورۆز دەرفەتێک بوو بۆ دیداری کەسانی خاوەن پاشخان و کولتووری جیاواز تا بیروبۆچوونەکانیان ئاڵوگۆڕ بکەن و پێکەوە جەژنی نەورۆز پیرۆز بکەن. ئێمە سپاسی هەموو ئەو کەسانە دەکەین کە لەم بەرنامەیەدا هاریکار بوون.

Meldebogen für Vorfälle

NEUBIHAR

FORSCHUNG