دایک و باوكانی هێژا!
ئێمه ده‌مانه‌وێت له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی «Family» پێكه‌وه ده‌ست به‌م قۆناغه پڕجۆشه بكه‌ین!
له‌گه‌ڵ هاوكاره به‌ئه‌زموونه‌كانی «Family» و دایک و باوكان ده‌رباره‌ی ئه‌م پرسانه ئاڵوگۆڕی دید و بۆچوونه‌كان ده‌كه‌ین:
- كاتێک فێرگه‌كان ده‌كرێنه‌وه من چۆن بتوانم پشتگیرییه‌كی باشتری منداڵه‌كه‌م بكه‌م؟
- چ گۆڕانكارییه‌ک له به‌رده‌ممان هه‌یه؟
- من چۆن بتوانم له فێرگه‌دا چالاک بم؟
- منداڵه‌كه‌م چۆن له قۆناغی په‌ڕینه‌وه له دایه‌نگه‌وه بۆ فێرگه ده‌ڕوانێت؟
ئێمه به دڵ و گیان ئه‌و دایک و باوكانه‌ی له هاوینی ٢٠٢١دا منداڵه‌كانیان ده‌چنه فێرگه‌ی سه‌ره‌تایی، بانگهێشت ده‌كه‌ین كه به‌شداری له به‌رنامه‌كه‌ماندا بكه‌ن.
له ١٢ كۆبوونه‌وه‌ی دایک و باوكاندا بۆ هه‌ر یه‌كێكیان ٢ كاتژمێر ئاڵۆگۆڕی بیر و بۆچوونه‌كان له‌گه‌ڵ دایک و باوكانی دیكه‌دا ته‌رخان كراوه. ئێوه ئاشنا ده‌بن به چۆنه‌تیی فێربوون و پێشكه‌وتنی منداڵه‌كانتان. له سایه‌ی خه‌بات و چالاكییه كردارییه‌كان ئێوه فێرده‌بن له‌سه‌ر چۆنه‌تیی باشتر پشتگیریكردنی منداڵه‌كانتان.
ته‌وه‌ره‌كان:
- منداڵه‌كه‌م هه‌میشه فێر ده‌بێت. (كۆبوونه‌وه‌ی دایک و باوكان ١-٤)
- منداڵه‌كه‌م ده‌چێته فێرگه. (كۆبوونه‌وه‌ی دایک و باوكان ٥-٦)
- منداڵه‌كه‌م سه‌ربه‌خۆ ده‌بێت. (كۆبوونه‌وه‌ی دایک و باوكان ٩-١٢)
ئێوه ده‌توانن ڕاسته‌وخۆ خۆتان تۆمار بكه‌ن. به‌شداریكردن بۆ ئێوه به‌خۆڕایییه و به زمانه‌كانی كوردی، ئه‌ڵمانی و توركی ده‌بێت.
ده‌ستپێكی پڕۆژه: ١٩ی نیسانی ٢٠٢١
كاتژمێر: ٩:٣٠ – ١١:٣٠
چاوه‌ڕوانی ئێوه‌ین!
كۆبوونه‌وه‌كان له بینای یه‌كماڵ به‌ڕێوه‌ده‌چن.
Yekmal e. V. Waldemarstrasse 57, 10997 Berlîn