caret-down caret-up caret-left caret-right

30 Jahre Yekmal

Wir suchen Verstärkung

LERNEN IST LICHT

بەرلین: ئاهەنگی هاوین و ماڵئاوایی لە منداڵانی کیتا پییا

ئەمساڵیش لە هەردوو دایەنگە و زارۆخانەی کیتا لە کرۆیتسبێرگ و ڤێدینگ سوودمان لە هەوای خۆشی هاوین وەرگرت بۆ ئەوەی لەگەڵ منداڵان و خێزانەکانیان ئاهەنگێکی خۆش بگێڕین. پێکەوە بە هەوای گەرم شادمان بووین و بەخۆشیی ساتە لەبیرنەکراوەکانی کیتاکانمان ئاهەنگمان گێڕا. هەموو شتێک لەگەڵ موزیک هاوئاهەنگ بوو و منداڵان بە خۆشییەوە گۆرانییان چڕی. دواتریش پێکەوە ئەو یارییە بژاردانەیان کرد کە لە کیتا فێری بوون و بە دڵی خۆشیان میکیاژی خۆیان کرد. لە کۆتاییشدا ئەو خواردنانەی لەلایەن خێزانەکانەوە بەچێژەوە ئامادە کرابوون، ڕۆژەکەیان خۆشتر کردین.

بەگشتی هەموو ئاهەنگێکی ماڵئاوایی فرمێسکێکی هەیە. سەرەڕای هەموو ئەو شادی و ئاهەنگەی پێکەوە کردمان، ساتێکی هەستیار و بەسۆزیشمان بەسەربرد کاتێک بە گریانەوە ماڵئاواییمان لە منداڵانی کیتا کرد. کیتاکانمان دیاریی خۆشەویستییان پێشکەشی منداڵان کرد، کاتێک بە تێکەڵەیەک لە گریان و خەندە بە ئایندەمان سپاردن.

Meldebogen für Vorfälle

NEUBIHAR

FORSCHUNG