caret-down caret-up caret-left caret-right

30 Jahre Yekmal

Wir suchen Verstärkung

LERNEN IST LICHT

بەرلین: ئاهەنگی هاوینەی بەشی «هاریکاریی پەروەردەیی گەڕۆک»

ڕۆژی ٢١ی تەمووز ئاهەنگی هاوینەی بەشی «هاریکاریی پەروەردەیی گەڕۆک» کە سەر بە کۆمەڵەکەمانە، لە بەرلین بەڕێوەچوو. ئاهەنگەکە زۆر سەرنجڕاکێش بوو، دەرفەتی بۆ هاوکاران ساز کرد تا لە دەرەوەی ژینگەی کار کۆببنەوە و کاتێکی خۆش پێکەوە بەسەر ببەن. ئەمەش کەشوهەوایەکی ئەرێنی دروست کرد.

ئاهەنگەکە بە گوتاری بەخێرهاتنی گەرم لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیی یەکماڵ و ڕێکخەرانی بەشی هاریکاریی پەروەردەیی گەڕۆک دەستی پێکرد. لە گوتەکانیاندا سەرنجیان خستە سەر گرنگی ئەم ئاهەنگە و سپاسی ڕەنج و کاری کارمەندانیان کرد. ئەمەش کەشێکی دۆستانە و قەدرزانینی دروست کرد کە بەدرێژایی ڕۆژەکە بەردەوام بوو.

یەکێک لە خاڵە سەرنجڕاکێشەکانی ئاهەنگەکە دانانی بووفەیەکی ڕەنگینی خواردن و خواردنەوە بوو. لە هەر تامێک شتێک هەبوو کە هاوکاران و دۆستان دەیانتوانی بە دڵی خۆیان خزمەتی خۆیان بکەن. ئەمەش نەک هەر هەستی جڤاکی بەهێز کرد، لە هەمان کاتدا زەمینەی ئاڵوگۆڕی بیروڕای لەگەڵ هاوکارانی تازە، خێزان و هاوڕێکانیان ساز کرد کە بوو بە هۆکاری پەیوەندیی نوێ.

لە دوای خواردنیش پێکەوە یاری و هەڵپەڕکێمان کرد. سەرەڕای هەڵپەڕکێی هەر چوار پارچەی کوردستان، بینگۆیەکی موزیکیش هەبوو کە سێ کەسی سەرکەوتوو بە دیاریی بچووک خەڵات کران.

ئاهەنگی هاوینە بۆ یەکماڵ دەرفەتێک بوو تا سپاسی هاوکارەکانی بکات لە بەرانبەر ڕەنج و ماندووبوونیان. ئەمە ڕێبازێک بوو بۆ هاندان و نیشاندانی پێزانین بۆ کار و چالاکیی هاوکاران.

وێڕای هەڵکردنی بارانێکی بە ڕێژنە لەو کاتەدا، بە گشتی ئاهەنگەکە سەرکەوتنێکی گەورە بوو. دەرفەتی بۆ هەمووان ڕەخساند کە پشوو بدەن، شادمان بن و پەیوەندیی تازە دروست بکەن. ڕۆژێکی پڕ لە خۆشی و وزەی ئەرێنی بوو.

Meldebogen für Vorfälle

NEUBIHAR

FORSCHUNG