caret-down caret-up caret-left caret-right

30 Jahre Yekmal

Wir suchen Verstärkung

LERNEN IST LICHT

بازنەی ڕاهێزان لە ناوەندی خێزانیی ڕەنگین لە بەرلین

ئەمساڵ لە چوارچێوەی پڕۆژەی “STAP vorwärts”دا لە ناوەندی خێزانیی بەرلین دەستمان بە شێوازێکی نوێ کرد.

ئامانجی دیداری مانگانەی دایکان و باوکان و منداڵەکانیان لە ناوەندی خێزانیی ڕەنگین ئەوەیە کە پلاتفۆڕمێکی دۆستانە بە لەبەرچاوگرتنی فرەزمانی و فرەکولتووری بۆ دایکان و باوکان و منداڵەکانیان بونیاد بنرێت. ئامانجی پلاتفۆڕمەکە ئەوەیە کە دایکان و باوکان لە بواری پەروەردە و پێشخستنی فرەزمانیی منداڵەکانیان کۆبکاتەوە. مەبەستی ئەوەیە دەرفەت بە یەکتر بدەن کە بیرۆکەکانیان ئاڵوگۆڕ بکەن، تۆڕبەندی ساز بکەن و بۆ پێشخستنی خۆیان لە یەکتر فێر ببن.

هەروەها خەمێکی سەرەکیش پێشخستنی ستراتیژی هاوبەشە بۆ زیادکردن و بەهێزکردنی ڕۆڵ و کاریگەریی دایکان و باوکانی کورد لە زارۆخانە و فێرگەکان.

کاتێک دایکان و باوکان لە ژینگەیەکی پێشوازی و پشتگیریدا مامەڵە دەکەن، منداڵان دەرفەتیان بۆ دەڕەخسێت پێکەوە یاری بکەن، ئافرێنەر بن و بە زمانی خێزانەکانیان قسە بکەن.

 

Meldebogen für Vorfälle

NEUBIHAR

FORSCHUNG