كۆمه‌ڵه‌كه‌مان هه‌موو ساڵێك به‌بۆنه‌ی پیرۆزكردنی نه‌ورۆز ئاهه‌نگێكی گه‌وره بۆ منداڵ و خێزانه‌كانیان ساز ده‌كات. مه‌ترسیی ڤایرۆسی كۆڕۆنا بوو به هۆكار كه نه‌توانین ئاهه‌نگه‌كه‌مان له كاتی خۆیدا (٢١ی ئادار) هاوكات له‌گه‌ڵ جه‌ژنی نه‌ورۆز ساز بكه‌ین. ئێستا له‌به‌رئه‌وه‌ی دۆخه‌كه باشتره، به‌خۆشحاڵییه‌وه چالاكییه‌كه‌مان ئه‌نجام ده‌ده‌ین.
ئه‌م ئاهه‌نگه كراوه‌یه بۆ هه‌موو دانیشتوانی به‌رلین، چ كورد و چ ناكورد. ئه‌مساڵیش به‌رنامه‌یه‌كی ڕه‌نگینی موزیكی كوردیمان هه‌یه كه هه‌م بۆ منداڵه‌كانه هه‌م بۆ گه‌وره‌كان. وه‌كوو هه‌میشه ئاگری نه‌ورۆز هه‌ڵده‌كرێت و له ده‌وری ئاگره‌كه هه‌ڵپه‌ڕكێ ده‌كه‌ین. به‌رنامه‌كه چه‌ندین چالاكیی جۆراوجۆر بۆ پیرۆزكردنی جه‌ژنی نه‌ورۆزی كوردان له‌خۆ ده‌گرێت.
ڕێكه‌وت: ٢٨ی ئابی ٢٠٢١
كاتی ئاهه‌نگه‌كه: كاتژمێر ١٤ – ١٨
شوێن: Civili-Park Waldemarstr. 54 | 10997 Berlin