caret-down caret-up caret-left caret-right

30 Jahre Yekmal

Wir suchen Verstärkung

LERNEN IST LICHT

ئاهەنگی تەواوبوونی پڕۆژەیەکی هونەری لە ناوەندی خێزانیی ڕەنگین

ڕۆژی شەممەی ڕابردوو ٦ی تەمووزی ٢٠٢٤ لە ناوەندی خێزانیی ڕەنگین لە بەرلین، لە چوارچێوەی بەرنامەی نیشتەجێبوون-ی “گۆڕینی شوێن”دا، ئاهەنگێکی پڕ لە جۆشوخرۆشی تەواوبوونی ئەم پڕۆژە دووساڵییە بەڕێوەچوو. “Residenzprogramm” بەرنامەیەکی گەلەریی بەرلینە کە مەبەستیەتی دەروازەی دایەلۆگ بکاتەوە و دەنگی ئەو کەسانە یەک بخات کە بێبەشکردن کاریگەری تێ کردوون.

دە ژنی کارگەی دروومان و دوازدە پیاوی “گرووپی باوکان”ی یەکێتیی خێزانەکوردستانییەکان لە ئەڵمانیا – یەکماڵ لە چوارچێوەی ئەم پڕۆژەیەدا لە هۆڵەکانی مۆزەخانە کۆبوونەوە. بە ڕێبەرایەتیی سێ هونەرمەندی کۆمەڵەی Jugend im Museum و کۆمەڵەی Koopkultur خۆیان تەرخان کرد بۆ گەڕان بەدوای ناسنامەی کوردیی خۆیان لە ڕێی چالاکییە کولتووری و هونەرییەکان.

لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا، لە گەلەریی بەرلین سێ پێشانگە بۆ بەرهەمەکانی هەردوو گرووپەکە کرانەوە. بەڵام گەلەرییەکە جێگەی نەدا بە ئاهەنگی پیرۆزبایی. لەبەرئەوە ویستی سازکردنی ئاهەنگێکی تەواوبوونی پڕۆژەکە هاتە ئاراوە کە تیایدا بەرهەمە هونەرییەکانی هەردوو ساڵەکە پیشان بدرێن و لەگەڵ خێزان و هاوڕێکاندا پیرۆزبایی بکرێت.

پێشانگەکە هەتا مانگی ئەیلوول لە ژوورەکانی ناوەندی خێزانیی رەنگین لە بەرلین کراوە دەبێت. ئێوە دەتوانن وێنەکانی ئاهەنگەکەمان لە ڕێی ئەم بەستەرەوە ببینن:

https://photos.app.goo.gl/oAabvG8TgznSjtB26

Meldebogen für Vorfälle

NEUBIHAR

FORSCHUNG