ته‌ندروستیی مرۆڤ له‌پێش هه‌موو شتێكه. بۆ ئێمه ساخله‌میی ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگه گرنگترین شته. له‌به‌رئه‌وه به‌رپرسیاره‌تی له‌سه‌ر شانمانه كه ڕێگری له نه‌خۆشییه‌كان بگرین له‌پێناو پاراستنی ته‌ندروستی.
وه‌ک ده‌زانرێت، ڤایرۆسی كۆڕۆنا بڵاو ده‌بێته‌وه و هه‌ڕه‌شه له ته‌ندروستیمان ده‌كات. سێناتی به‌رلین بڕیاری دا كه هه‌موو ئه‌و چالاكییانه هه‌ڵبوه‌شێنه‌وه كه ٥٠ كه‌س یان زیاتر به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن. له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا ئێمه وه‌ک یه‌كماڵ ئه‌م بڕیارانه‌مان دا:
- هه‌موو چالاكییه‌كانی هه‌فته‌ی كولتووری كوردی هه‌ڵوه‌شێنرانه‌وه بۆ كاتێكی دیكه.
- شه‌وی پیرۆزبایی نه‌ورۆزیش كه بڕیاربوو ٢٠ی ئادار به‌ڕێوه‌بچێت، بۆ كاتێكی دیكه دواخرا.
- زارۆخانه‌كانمان (كیتا پییا ڤێدینگ و كیتا پییا كرۆیتسبێرگ) له ١٧ی ئاداره‌وه تا ١٧ی نیسان داده‌خرێن.
- به‌شی ڕاوێژكاری ته‌نها به ته‌له‌فۆن كاره‌كانی ئه‌نجام ده‌دات و هیچ سه‌ردانێک په‌سه‌ند ناكات.
كار و خزمه‌تگوزارییه‌كانمان بۆ منداڵ و خێزانه‌كان كه له بینای سه‌ره‌كیی یه‌كماڵ ساز ده‌كران، تا ١٧ی نیسانی ٢٠٢٠ ڕاگیران.
زۆر سوپاستان ده‌كه‌ین بۆ تێگه‌یشتنتان
ئێمه له هه‌ر زانیارییه‌كی نوێ ئاگادارتان ده‌كه‌ینه‌وه. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته تكایه سه‌ردانی پێگه‌كانمان بكه‌ن له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان (تویته‌ر، ئینستاگرام و فه‌یسبووک). هه‌روه‌ها ده‌توانن سه‌ردانی ماڵپه‌ڕه‌كه‌مان بكه‌ن یان په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ بگرن.
سڵاو و ڕێز
گیونای داریجی
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی تیمی یه‌كماڵ