caret-down caret-up caret-left caret-right

30 Jahre Yekmal

Wir suchen Verstärkung

LERNEN IST LICHT

کۆبوونەوەی تۆڕی کوردی دەربارەی “شەپۆلێکی نوێی پەنابەران لە باکووری کوردستان و تورکیاوە” ساز کرا

ڕۆژی ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ بیستەمین کۆبوونەوەی تۆڕی کوردی دەربارەی بابەتی “شەپۆلێکی نوێی پەنابەران لە باکووری کوردستان و تورکیاوە” بە شێوەیەکی سەرهێڵ بەڕێوەچوو.

لە چوارچێوەی کۆبوونەوەکەدا، سیمینارێک بۆ ئەلچین یالچین ڕاوێژکاری قانوونیی بەشی ڕاوێژکاریی یەکماڵ لە بەرلین ساز کرا. ڕاوێژکاری قانوونیی یەکماڵ باسی لە پێشهاتەکان کرد بە تایبەتی شەپۆلی نوێی پەنابەران لە باکووری کوردستان و تورکیاوە. دەربارەی هەلومەرجی هاتنی پەنابەران، پڕۆسەی داواکردنی مافی پەنابەری و ڕوانگەی پەنابەرە کوردەکان زانیاری دا.

دوای سیمینارەکە، دەربارەی ژیانی کۆچبەرانی کۆن و نوێ، بە تایبەت جەوانانی بێکەسی کورد لە ئەڵمانیا گفتوگۆ کرا. هەروەها بەشداران باسیان لە ئەزموونی پەنابەران لەگەڵ ڕووداوەکانی نەژادپەرستی و هەڵاواردن کرد.

نزیکەی ٢٠ کەس، دەستپێشخەری و نوێنەرانی ڕێکخراوەکان لەو کۆبوونەوەیەدا بەشدار بوون و پێکەوە گفتوگۆیان کرد. سەرنجیان خستە سەر ئەوەی کە لەنێو دیاسپۆرای کورددا زانیاریی ورد دەربارەی پەنابەرە تەمەنبچووکەکان کەمە. پێشنیاز کرا کە هاوکاری و بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری لە هەمبەر بابەتی “سەرپەرشتی منداڵ” باشتر بکرێت.

Meldebogen für Vorfälle

NEUBIHAR

FORSCHUNG