caret-down caret-up caret-left caret-right

30 Jahre Yekmal

Wir suchen Verstärkung

LERNEN IST LICHT

چواردەهەمین سەمپۆزیومی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک – ٢٠٢٤

وانەکان بە زمانی دایک لە فێرگەکان و جووتەزمانی لە باخچەی ساوایاندا:

چاوەڕوانی، داکەوت و ئاسۆی پێشەڕۆژ

٢١ی شوبات، لە سەرانسەری جیهان وەک ڕۆژی نێونەتەوەیی زمانی دایک پیرۆز ڕادەگیرێت. مەبەست لەو ڕۆژە پێشخستنی مافە زمانییەکان، فرەڕەنگی و فرەزمانییە. ساڵانێکە لای ئێمە بووە بە نەریت کە بە سازکردنی سەمپۆزیومێک بۆ پێشخستنی فرەزمانی لە ئەڵمانیا، ئەم ڕۆژە پیرۆز بکەین.

سەمپۆزیومی ئەمساڵمان بە دەرفەت دەزانین بۆ ڕوونکردنەوەی دوو بابەت: سەرەتا، دەمانەوێت سەرنج بخەینە سەر مۆدێلی کیتا پییا-ی یەکماڵ بۆ هەڵسەنگاندن و گفتوگۆکردن لەسەر هێزی شاراوەی پەروەردەی جووتەزمانی لە قۆناغی باخچەی ساوایاندا و هەروەها مرۆڤ چۆن بتوانێت ئەم مۆدێلە بۆ هەرێمەکانی دیکەی ئەڵمانیا بگوازێتەوە. دواتر دەمانەوێت لەسەر بابەتی وانەکان بە زمانی دایک لە ئەڵمانیا قووڵ ببینەوە و بە تایبەتیش ٣٠ ساڵەی پەروەردە بە زمانی کوردی لە ئەڵمانیا پیرۆز بکەین.

وانەکانی زمانی کوردی لە ئەڵمانیا بە شێوەیەکی فەرمی لە ساڵی ١٩٩٣ دوای سێ ساڵ هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی مۆدێلێک لە فێرگەکاندا، دەستیان پێکرد. لەو کاتەوە، وانەی کوردی لە سازمانە پەروەردەییەکاندا بووەتە نەریتێک، پەڕیوەتەوە بۆ باخچەی ساوایان و زانینگەکان. لە سەمپۆزیومەکەماندا نەک تەنها باسی وانەکان بە زمانی کوردی، بەڵکوو گفتوگۆ لەسەر بابەتگەلی وەک وانەکان بە زمانی دایک و فرەزمانی لە پەروەردەی ئەڵمانیادا دەکرێت.

بەرنامەکەمان ڕۆژی هەینی، ٢٣ی شوبات بە وۆرکشۆپێک دەربارەی گرنگی فێرکاریی زمانی کوردی لە پەروەردەی باخچەی ساوایان دەست پێدەکات. ئێمە هیوادارین ئەمە ببێتە بنەمایەک بۆ بونیادنانی باخچەی ساوایانی جووتەزمانی (کوردی-ئەڵمانی) لە برێمەن لەسەر هەمان مۆدێلی کیتا پییا-ی یەکماڵ لە بەرلین. ڕۆژی دووەمی سەمپۆزیومەکەمان – ٢٤ی شوبات بە دانیشتنێکی تایبەت دەربارەی ٣٠ ساڵەی فێرکاریی کوردی لە برێمەن و ئەڵمانیا دەکرێتەوە. هەروەها پێشانگەیەکی پەیوەندیدار بەو بابەتە ساز دەکرێت. بەشدارانی ئەو دانیشتنە لەو کەسانەن کە لە دەستپێکردنی وانەکانی زمانی کوردی لە برێمەن ڕۆڵی بەرچاویان هەبووە. پاشان بابەتێکی فرەوانی زانستی دەربارەی دۆخی فێرکاریی وانەکان بە زمانی دایک و فرەزمانی لە ئەڵمانیا پێشکەش دەکرێت. دوای نیوەڕۆش، دوو پانێڵ بەڕێوەدەچن: یەکێکیان لەسەر هێزی شاراوە و بەربەستەکانی بەردەم وانەکانی زمانی دایکە، پانێلی دووەمیش هەوڵ دەدات چوارچێوەیەکی گشتی پێشکەش بکات دەربارەی ئەو ماتریاڵانەی بۆ فێرکاریی کوردی بەکار دەهێندرێن. سەمپۆزیومەکە بە پێرفۆڕمانسێکی موزیک کۆتایی دێت.

ئەم بەرنامەیە بە هاریکاریی کۆمەڵەی یەکماڵ، سەندیکای پەروەردە و زانست لە برێمەن و یەکێتیی مامۆستایانی کورد لە ئەورووپا بەڕێوە دەچێت. هەروەها بەرنامەکە بە شێوەیەکی سەرهێڵ پەخش دەکرێت.

ناونووسین بۆ بەشداریکردن:

https://forms.gle/X3rzVMGZhoXZuwSY9

ڕێکەوت: ٢٣-٢٤ی شوباتی ٢٠٢٤

هەینی، کاتژمێر ١٥ تا ١٩

شەممە، کاتژمێر ١٠-١٧

ناونیشان:

Bremen, DGB-Haus, Bahnhofsplatz 22-28 و سەرهێڵ

ئامادەکارانی بەرنامە:

ئەمین ئاکباش، یەکێتیی مامۆستایانی کورد لە ئەورووپا: info@denge-mamoste.com

مونەوەر عەزیزئۆغلوو بازان، لقی یەکماڵ لە برێمەن: buro-bremen@yekmal.de

شەریف دەرینجە، ئەکادیمیای یەکماڵ: akademie@yekmal.de

باربارا شول، سەندیکای پەروەردە و زانست لە برێمەن: service@gew-hb.de

عەبدولقادر ئولوماسکان، یەکێتیی مامۆستایانی کورد لە ئەورووپا: info@denge-mamoste.com

Meldebogen für Vorfälle

NEUBIHAR

FORSCHUNG