ماڵباته به‌ڕێزه‌كان،
ده‌مانه‌وێت كۆمه‌ڵێک زانیاری و پێشنیازتان له‌گه‌ڵ به‌ش بكه‌ین بۆ ژیانی ڕۆژانه‌تان له‌نێو خێزاندا. هه‌روه‌ها بانگتان ده‌كه‌ین كه به‌شداری له‌م هه‌نگاوه‌دا بكه‌ن. وه‌رن پێكه‌وه ئه‌م بارودۆخه تێپه‌ڕێنین!
#په‌روه‌رده‌ی_خێزانیی_سه‌رده‌می_كۆڕۆنا
گوته‌ی ڕۆژانه
«من خۆشحاڵم كه فێرگه نییه. له ماڵه‌وه ژیان خۆشه! من به دڵی خۆم چێشت ده‌خۆم و وێنه ده‌كێشم. جار جار خوشک و براكانم بێزارم ده‌كه‌ن، به‌ڵام شادمانم كه ئه‌وان ته‌ندروستن.»
م.، ١٢ ساڵان
پێشنیازی ڕۆژانه
له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانتان به‌رنامه‌ی ڕۆژ له‌سه‌ر كاغه‌زێكی گه‌وره دروست بكه‌ن و له‌سه‌ر دیوار هه‌ڵیواسن.
له به‌رنامه‌ی ڕۆژدا كاتی خواردن و خه‌وتن دیاری بكه‌ن.
كاتێكی سنووردار بۆ سه‌یركردنی مێدیا ته‌رخان بكه‌ن.
بۆ منداڵی خوار ٣ ساڵان، چه‌نده كه‌م بێت باشتره.
بۆ منداڵی ٣-٥ ساڵان، هه‌ره زێده نیو كاتژمێر (٣٠ خوله‌ک).
بۆ منداڵی ٦-٩ ساڵان، ڕۆژانه یه‌ك كاتژمێر.
بۆ منداڵی سه‌روو ١٠ ساڵان، بۆ هه‌ر ساڵێكی ته‌مه‌نیان كاتژمێرێک له هه‌فته‌یه‌كدا.
ڕۆژانه لایه‌نیكه‌م ١-٢ كاتژمێر كاته‌كه‌تان له ده‌ره‌وه و له‌گه‌ڵ هه‌وای پاک به‌سه‌ربه‌رن.
ده‌رفه‌تسازی بكه‌ن بۆ منداڵه‌كانتان كه ئافرێنه‌ر بن و بتوانن بئافرێنن:
www.youtube.com/playlist?list=PLLHb3G-bNo2exHHi4C-FcKIYbD_shwul1
ڕۆژانه لایه‌نیكه‌م جارێک به منداڵه‌كانتان بڵێن كه ئێوه به هه‌بوونیان دڵخۆشن.
بۆ نموونه:
له‌گه‌ڵ تۆ كات به‌سه‌ربرن زۆر خۆشه.
تۆ جێگه‌یه‌كی تایبه‌تت هه‌یه له خێزانه‌كه‌ماندا.
من هیوادارم ئه‌مڕۆت زۆر به‌خۆشی به‌سه‌رببه‌ی.
من زۆر حه‌ز ده‌كه‌م سه‌یرت بكه‌م كاتێک…(شتێكی تایبه‌ت كه منداڵه‌كه‌تان زۆر حه‌ز ده‌كات دروستی بكات.)
قسه‌ی ڕۆژانه
«من بیری فێرگه ده‌كه‌م، بیری فێرخوازه‌كان ده‌كه‌م. من خۆم له كۆڕۆنا ناترسم، به‌ڵام هاوڕێكانم ده‌ترسن. له‌به‌رئه‌وه، من به‌زۆری له ژووره‌كه‌مدا ده‌مێنمه‌وه. من و باوكم زۆر جار ده‌چینه ده‌ره‌وه و ئه‌وه‌نده‌ی له ده‌ستمان بێت ژیانێكی ئاسایی به‌سه‌رده‌به‌ین.»
– م.، ١١ ساڵان
————-
دایک و باوكانی هێژا،
ئێستا كاتی ئێوه‌یه…
وه‌رن خۆمان ماسكه‌كانی خۆپاراستن دروست بكه‌ین.
ئێوه ده‌توانن سه‌یری ئه‌م به‌سته‌ره بكه‌ن…
www.naehtalente.de/atemschutz-naehen/
هه‌نگاوه‌كانی شێوه و دوورین ببڕن، دایبه‌زێنن و ئیدی ئاماده‌یه.ئێوه ده‌توانن وێنه‌ی ماسكه‌كانتان بگرن و له‌سه‌ر ڕووپه‌له‌كه‌مان له فه‌یسبووک بڵاوی بكه‌نه‌وه:
www.facebook.com/yekmal.de
پرسیارتان هه‌یه؟
ئێوه ده‌توانن له ڕێی ته‌له‌فۆن
یان له ڕێی ئینته‌رنێته‌وه په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ بگرن.
بۆ باوكان
0176 200 38 915 / ئاژۆ
بۆ دایكان
0176 307 50 705 / په‌یمان
ڕاوێژكاریی خێزانی و په‌روه‌رده‌یی
سێشه‌ممه\ 13.00 – 15.00
030 61625848 / گیونای و كۆرنێلیا
له فه‌یسبووک چاودێریمان بكه‌ن
www.facebook.com/yekmal.de
له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌كه‌مان چاودێریمان بكه‌ن
www.yekmal.de
یه‌كێتیی خێزانه كوردستانییه‌كان له به‌رلین (یه‌كماڵ)
Waldemarstraße 57, 10997 Berlin / 030 61625848